riklam

ئه‌وه‌ی له‌باره‌ی فرۆكه‌كانه‌وه‌ نایزانیت

هەمەرەنگ 05:30 PM - 2020-02-11
.

.

هەموو كەسێك نهێنیكی هەیە، بەڵام هیچ كەسێك نهێنییەكەی هێندەی نهێنییەكانی ستافی خزمەتگوزاری ناو فڕۆكە گەورە نییە .

بەهۆی ئەوەی گەشتیار چەند سەعاتێك لەكاتی گەشتدا لەناو فرۆكەدا دەمێنێتەوە، ناتوانێت سەرجەم نهێنییەكانی خزمەتگوزاری ناو فرۆكە بزانێت، لەم بابەتەدا بەشێك لەو نهێنییانەی خزمەتگوزاری ناو فرۆكەتان بۆ ئاشكرا دەكەین كە تا ئێستا نەتانزانیون.


1.‏ ‏ هیچ كەسێك ناتوانێت دەرگای فڕۆكە بكاتەوە كاتی فڕین، بەڵام تەنها هەوڵدان بۆ ‏كردنەوەی بەسە بۆ ئەوەی دەستگیر بكرێت لە كاتی نیشتنەوەی فڕۆكەكەدا.


2.‏ ‏ مێزی خواردن كە لە بەردەم گەشتیارە شوێنێكی زۆر پیسە، چونكە هەندێك لە ‏گەشتیاران دایبی منداڵ لەسەر ئەو مێزە ئەگۆڕن و لە نێوان گەشتەكان زۆر بە كەمی ‏پاك دەكرێتەوە.‏


3.‏ ‏ دەتوانیت جگەرەی ئەلكترۆنی هەڵگریت لە فڕۆكە، بەڵام مۆبایلی سامسونگ نۆت 7 ‏قەدەغەیە لەبەر پاترییەكەی.‏


4.‏ ‏ ستافی خزمەتگوزاری فڕۆكە مووچەكانیان وەرئەگرن لە كاتی فڕین بۆیە ئەو ماوەی ‏ئیش كردن پێش فڕین ودابەزین هیچی هەژمار ناكرێت.‏


5.‏ ئاوی ناو فڕۆكە شیاو نییە بۆ خواردن، هەندێك لەو ستافەی ناو فڕۆكە چاو قاوەی ناو ‏فڕۆكە ناخۆن لە ترسی ئەوەی، ئەو ئاوەی كە پێی دروستدەكرێت بەكتریای جۆراوجۆری تێدابێت، چونكە لەناو فرۆكەدا ئەو بەلوعانەی ئاو دەگوێزیتەوە پاك ناكرێتەوە .‏


6.‏ كە ستافی فڕۆكەكە داوات لێ دەكەن پەردەی پەنجەرەكە بكەیتەوە دەبێت جێبەجێی ‏بكەیت، چونكە ئەو لە ڕێی پەنجەرەكانەوە چاودێری بارودۆخی دەرەوە دەكات پێش ‏كردنەوەی دەرگا و پێش دابەزین.‏


7.‏ بۆت نییە لە ناو فڕۆكەدا خواردنەوە كهولییە تایبەتەكانی خۆت بخوێت چونكە پێویستە ستافی ‏فڕۆكەكە ئەوە بزانن كە ڕێژەی چەندت خواردووەتەوە بۆ ئەوەی لەو ڕێژەیە زیاتر ‏نەخوێت.‏


8.‏ زۆر جار ناچار دەبیت لە تەنیشت گەشتیاریكی مردوو گەشتەكەت تەواو بكەیت، چونكە ‏هیچ یاسایەكی تایبەت نیە بەو كەسەی گیان لە دەستدەدات لە ناو فڕۆكەكە یەكێك ‏لەو ستافە باسی لەوە كردووە كە ئەو گەشتیارە مردووە لە جێگای خۆی دەمێنێیتەوە تا كاتی ‏نیشتنەوەی فڕۆكەكە.‏


9.‏ ئەگەر پێویست بكات كارەبا دەدەن لە گەشتیارێك ئەگەر هاتوو ببێتە مەترسی بۆ سەر سەرنیشینەكانی تر.‏


10.‏ لەوانەیە بە بڕی 16 هەزار دولار سزا بدرێیت ئەگەر هەوڵی كردنەوەی خلیسكێنی فریاگوزاری بدەیت،  چونكە ئەوە تەنها لە كاتی كتویڕ دەكرێتەوەو بە ڕەزامەندی ستافی فڕۆكەكەیە.‏


11.‏ خزمەتگوزاری ناو فڕۆكە زیاترە ئەگەر بێت و لە بەشی دواوەی فڕۆكەكە دانیشیت زۆر لە ‏ستافی فڕۆكەكە باس لەوە دەكەن كە دەتوانن خزمەتی زیاتر پێشكەش بكەن بەو ‏گەشتیارانەی كە لە دواوەن چونكە ناكرێت هەمان ئەو خزمەتە زیادەیە بۆ بەشی ‏پێشەوەش بكرێت .‏

 


PUKmedia به‌شی په‌یوه‌ندییه‌ گشتییه‌كان و ڕاگه‌یاندنی فڕۆكه‌خانه‌

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket