riklam

پێنجوێن.. له‌دوو رۆژدا 25 كه‌س توشی شكانی ئێسك بوون

هەمەرەنگ 01:56 PM - 2020-02-11
.

.

له‌ماوه‌ی دوو رۆژدا به‌هۆی خزان و كه‌وتنه‌وه‌ 25 كه‌س تووشی شكانی ئێسك و ده‌رچوون و درز و ئازار بوون.

لوقمان له‌تیف لێپرسراوی ڕاگه‌یاندنی نه‌خۆشخانه‌ی پێنجوێن رایگه‌یاند، به‌هۆی ئه‌و شه‌پۆله‌ سه‌رمایه‌ی كه‌ ڕووی له‌ ناوچه‌كه‌ كردوه‌و ئه‌و به‌فرو به‌سته‌ڵه‌كه‌ی كه‌ هه‌یه‌ له‌ماوه‌ی ئه‌م دوو رۆژه‌دا نزیكه‌ی 25 هاووڵاتی به‌هۆی خزان و كه‌وتنه‌وه‌ تووشی شكانی ئێسك و ده‌رچوون و درز و ئازار پێگه‌شتن بوون، بۆیه‌ داوا ده‌كه‌ین له‌ هاووڵاتیان زۆر به‌ ووریایی هات و چۆ بكه‌ن و له‌ كاتی زۆر پێویست نه‌بێت نه‌یه‌نه‌ ده‌ره‌وه‌، تا ئه‌م شه‌پۆله‌ سه‌رما و به‌فره‌ تێده‌په‌ڕێنین.

وتیشی: به‌ تایبه‌ت ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌ ته‌مه‌نن یان منداڵن چاودێری وردتریان ده‌وێت، چونكه‌ پێكهاته‌ی ئێسكیان لاوازتره‌ بۆ به‌ركه‌وتنی زه‌بری ده‌ره‌كی.

PUKmedia ڕاگه‌یاندنی نه‌خۆشخانه‌ی پێنجوێن

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket