riklam

دابه‌شكردنی مووچه‌ی په‌روه‌رده‌ دواكه‌وت

ئابوری 09:37 AM - 2020-02-11
.

.

بڕیاربوو ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌ مووچه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ دابه‌شبكرێت، به‌ڵام به‌هۆی پشووی ره‌سمییه‌وه‌ دواكه‌وت.

له‌گه‌ڵ هاتنی شه‌پۆلێكی سه‌رماو دابارینی به‌فر له‌چه‌ند ناوچه‌یه‌ك، له‌سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان پشووی ره‌سمی راگه‌یه‌نراو به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی 11ی ساڵی رابردووی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ بۆ رۆژی چوارشه‌ممه‌ واتا سبه‌ینێ دواخرا.

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی پشتر رایگه‌یاندبوو، هه‌موو 5ی مانگێك دابه‌شكردنی مووچه‌ ده‌ستپێده‌كات، به‌ڵام له‌م مانگه‌دا كاتی دابه‌شكردنی مووچه‌ بۆ ماوه‌ی چوار رۆژ دواكه‌وت، به‌بێ ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی داراییه‌وه‌ هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌ك بدرێت.


PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket