riklam

یادی 50 ساڵەی دامەزراندنی یەكێتی نوسەرانی كورد كرایەوە

ئەدەب وهونەر 11:57 PM - 2020-02-10
.

.

بەدروشمی (كاروانی بەخشش و داهێنان - یۆبیلی زێرینی یەكێتی نوسەرانی كورد)  بەئامادەبونی (حەمەی حەمە سەعید)وەزیری رۆشنبیری لاوان و دكتۆر (سالار عوسمان)بریكاری وەزارەت، و یەكێتی نوسەرانی كورد بەهەماهەنگی یادی 50 ساڵەی دامەزراندنی یەكێتی نوسەرانی كوردیان كردەوە.

سەرەتای مەراسیمەكە بە میوزیك و گۆرانی  دەستی پێكرد،دواتر چەند وتارێك پێشكەش كران،وتاری وەزیری رۆشنبیری و لاوان لە لایەن(حەمەی حەمە سەعید) وەزیری رۆشنبیری ولاوان پێشكەش كرا، تیایدا باسی لە كورتەیەك لە مێژوی یەكێتی نوسەرانی كورد كرد رایگەیاند، "نوسەرانی كورد رۆڵی گرنگ و كارایان هەبوە لەسەرجەم قۆناغەكانی بزاڤی رزگاریخواز و بەرهەمەكانیشیان بونە سەرمایەكی گرنگی نەتەوەیی". 

 

باسی لەوەشكرد، یەكێتی نوسەرانی كورد لە شاخ و لە شاریشدا رۆڵی بەرچاوی بینیوە لە هۆشیاری و رۆشنگەری و ئەو هەڵمەتەش بێبەش نەبوە لە گرفتەكانی كورد و دەیان قوبانیدانی هەبوە.

 

وەزیری رۆشنبیری رونیشیكردەوە، دو پرۆژەیان هەیە و كاری لەسەر دەكەن، كە هەردوكیان راستەوخۆ پەیوەندیان بە نوسەرانی كورد هەیە دوای وەرگرتنی رەزامەندی خزمەتی گەورە بە نوسەران دەكات ئەو دو پرۆژەیەش بریتین لە ئینسكلۆپیدیای كورد و كوردستان، وەرگێڕانی كتێبی نوسەرانی كورد بۆ سەر زمانە زیندوەكانی دونیا.

هەر لەمیانی وتارەكەشیدا وەزیری رۆشنبیری و لاوان پاڵپشتی سەرۆكی حكومەت و جێگری سەرۆكی حكومەتی دوپات كردەوە بۆ خزمەتی نوسەران.

دواتر پەیامی پیرۆزبایی  هەریەك لە (نێچیرڤان بارزانی)سەرۆكی هەرێمی كوردستان و (مەسرور بارزانی)سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەلایەن دكتۆر سالار عوسمان بیریكاری وەزارەت پێشكەش كران.

پاشان خەڵاتی زێر  بەخشرایە ژمارەێك نوسەر و بنەماڵەی نوسەران.

 

PUKmedia  راگەیاندنی وەزارەتی رۆشنبیری

 

86180368_178614023394757_7363085911271145472_n.jpg

85184442_188930768880544_6355171728167010304_n.jpg

86268532_2609948639223645_627552119888543744_n.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket