riklam

کۆمیتەی هونەرمەندانی چوار پارچەی کوردستان پێکدەهێنرێت

ئەدەب وهونەر 06:09 PM - 2020-02-10
.

.

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی ژمارەیەک لە هونەرمەندانی سلێمانی و نوێنەری هونەرمەندانی کوردستانی باکور و رۆژئاوا کۆبونەوەو گفتوگۆ لەبارەی پێکهێنانی کۆمیتەی هونەرمەندانی هەر چوار پارچەی کوردستان کرا بۆ ئەنجامدانی کاری هاوبەشی هونەری، دور لە بنەمای حزبایەتی و ناوچەگەرێتی.

لە بارەی کۆبونەوەکەوە خانمە هونەرمەند شیلان عوسمان لە لێدوانێکیدا بۆ PUKmedia وتی: پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ١٠-٢-٢٠٢٠ ژمارەیەک هونەرمەندی شاری سلێمانی بە بەشداری هونەرمەندان دیار دەرسیم هونەرمەندی گەورەی کوردستانی باکور و خەلیل غەمگین هونەرمەندی گەورەی کوردستانی رۆژئاوا بە بەشداری کەناڵەکانی راگەیاندن کۆبونەوەیەکمان ئەنجامداو ئەنجامی کۆبونەوەکەش بۆ رای گشتی خرایەروو.

وتیشی: لە کۆبونەوەکەدا گفتوگۆ کرا لەبارەی پێکهێنانی کۆمیتەیەکی هونەرمەندانی هەر چوار پارچەی کوردستان، بۆ بەئەنجامگەیاندنی کاری هونەری هاوبەش، بەمەبەستی دورکەوتنەوە لە کاریگەرییەکانی حزب و ناوچەگەرێتی لەسەر هونەر و هونەرمەندان.

شیلان عوسمان ئاماژەی بەوەشکرد، کە پێکهێنانی ئەم کۆمیتەیە مەبەست لێی ئەنجامدانی کاری هاوبەشی هونەرمەندانەو پێشکەشکردنی بەرهەمە هونەرییەکانیانە بە هەرچوار پارچە، بەمەبەستی خزمەتکردنی میلەت و بەکارهێنانی داهاتی کۆنسێرتەکان بۆ کاری خێرخوازی.

ئەوەشی ئاشکراکرد، وابڕیارە کۆنسێرتێک بەبەشداری هونەرمەندانی هەر چوار پارچە رێکبخرێت و لە سەرجەم شارەکانی هەرێم و پارچەکانی تری کوردستان نمایش بکرێت.

ئەم کۆبونەوەیە لەلایەن رێکخراوی نوێگەرەوە رێکخراوە.


PUKmedia هاژە باست

١.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket