وه‌زیری رۆشنبیری تاجه‌گوڵینه‌ له‌سه‌ر مۆنۆمێنتی شه‌هیدان داده‌نێت

وه‌زیری رۆشنبیری تاجه‌گوڵینه‌ له‌سه‌ر مۆنۆمێنتی شه‌هیدان داده‌نێت


9/2/2020 20:48:00
چاپ کردن
بە وێنەوە    بە بێ وێنە
           
.


له‌چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كانیدا ئه‌مڕۆ ٩- ٢- ٢٠٢٠ حه‌مه‌ی حه‌مه‌سه‌عید وه‌زیری رۆشنبیری و لاوان قه‌زای چه‌مچه‌ماڵی به‌سه‌ركرده‌وه‌ سه‌ره‌تا له‌ لایه‌ن قائیمقامی چه‌مچه‌ماڵ و به‌ڕێوه‌به‌رانی ناحیه‌كانی سنووره‌كه‌و به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ حكومییه‌كانه‌وه‌ به‌گه‌رمی پێشوازی لێكرا.

 له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌دیوانی قائیمقامیه‌ت خۆشحاڵی خۆی به‌و پێشوازییه‌ گه‌رمه‌ ده‌ربڕی سوپاسییكردن له‌ وتیه‌یه‌كدا گرنگی ناوچه‌كه‌ی وه‌ك مه‌ڵبه‌ندێكی دێرینی مێژووی و شوێنه‌واری میله‌ته‌كه‌مان و كوانوویه‌كی گه‌شاوه‌ی خه‌بات و قوربانیدان به‌رز نرخاند پاشان به‌یاوه‌ری ره‌مك ره‌مه‌زان قائیمقامی چه‌مچه‌ماڵ سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌ڕایه‌تی رۆشنبیری و هونه‌ری چه‌مچه‌ماڵی كرد.

له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا كه‌ تیایدا سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌رانی فه‌رمانگه‌كانی سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و ژماره‌یه‌ك له‌ فه‌رمانبه‌رانیان ئاماده‌بوون باس له‌كارو چالاكییه‌كانیان كراو به‌ وردی قسه‌ سه‌باره‌ت به‌كێشه‌و گرفته‌كانیان كرا به‌ڵێنیدا چی بكرێت بۆ به‌ره‌وپێشجوونی كاره‌كانیان به‌ره‌چاوكردنی توانای دارایی و دۆخی ئیداری ئێستا چاره‌سه‌ری كێشه‌كانیان بكات.

پاشان مۆنۆمێنتی ئه‌نفالی به‌سه‌ركرده‌وه‌و تاجه‌گوڵینه‌ی وه‌ك وه‌فایه‌ك بۆ گیانی پیرۆزی قوربانیانی ئه‌و مه‌رگه‌ساته‌ داناو هه‌موو به‌شه‌كانی مۆنۆمێنته‌كه‌ی به‌سه‌ركرده‌وه‌ له‌ لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه‌یه‌وه‌ تیشك خرایه‌ سه‌ر گرنگی ئه‌و یادگارییه‌و كاریگه‌رییه‌كانی له‌ بواری ناساندنی مه‌زڵومیه‌تی گه‌له‌كامان وه‌ك هێمایه‌كی پیرۆز بۆ قورمانییه‌كانی.

پاشان له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌ رۆشنبیرانی ناوچه‌كه‌ كۆبوویه‌وه‌و له‌ وته‌یه‌كدا باسی به‌رنامه‌ی نوێی كاركردنی وه‌زاره‌تی بۆ كردن هاوكات گویی بۆ داواكاری و نیگه‌رانییه‌كانیان گرت و رۆلێانی له‌ به‌ره‌وپێشچوونی ره‌وتی رۆشنبیری به‌رز نرخاند.


PUKmedia راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری

فۆتۆ.. دانا حه‌مه‌غه‌ریب

وێنە هەواڵ
  • image04
  • كۆبوونەوەی سەركردایەتی یەكێتی

  • image04
  • كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران

  • image04
  • كۆبوونەوەی لایەنە سیاسییەكان و سێ سەرۆكایەتییەكە هەرێم

  • image04
  • وه‌فدی حزیه‌ كوردستانییه‌كان له‌به‌غداوه‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی هه‌ولێر

  • image04
  • مەراسیمی 32هەمین ساڵیادی ئەنفالی یەكی دۆڵی جافایەتی

  • image04
  • قوباد تاڵه‌‌بانی پێشوازی له‌‌ عوسمان بایده‌میر ده‌كات

  • image04
  • لاهور شێخ جه‌نگی و بافڵ تاڵه‌بانی به‌ هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی هه‌ڵبژێردران

  • image04
  • تەقینەوەیەك لە پاكستان 10 كوژراوی لێدەكەوێتەوە


                                           

ژنه‌ كوردێك ده‌بێته‌ ئه‌ندامی ڕێكخستنی ڕێوڕه‌سمی ڕۆژی جیهانی ژنان


بۆ به‌رز ڕاگرتنی بۆنه‌ی 8 ی مارس و رۆژی جیهانی ژنان،  لێژنه‌ی ئاماده‌كار و ڕێكخستنی ڕێوڕه‌سمی رۆژی جیهانی ژنان، ڕۆژی 26/2/2020 ل...


  كۆمیتەی دانیمارك ئامادەكاری بۆ یادە نەتەوەییەكان دەكات
  کوردناسێکی فینلەندی دووەم کتێبی لەسەر کەرکوک دەنوسێت
                                           

44 ساڵ لەمەوبەر کتێبخانەیەک سلێمانی روناککردەوە


44 ساڵ لەمەوپێش كتێبخانەیەك بوە روناككەرەوەی شاری سلێمانی، پرشنگی رەنگاوڕەنگی بەهەموو لایەكی شاردا نەخشاند و پەیامی زانست و رۆشنبیری پێبوو، ئەویش كتێبخانەی پەیامە، ئەم كتێبخانەیە دەكەوێتە...


  لاهور شێخ جه‌نگی: بۆ كۆنگره‌ له‌گه‌ڵ لێكتێگه‌یشتندام
  عومەر شێخ موس: سەركردایەتیی كورد لەسیاسەت تێ نەگەیشتووە
                                           

كۆرۆنا دەمامك لە هەرێم قاتی دەكات

ڤایرۆسی كۆرۆنا لە چینەوە سەریهەڵداوە و لە هەرێمی كوردستانیش قەیرانی دەمامكی درووست كردووە، بە جۆرێك نرخەكەی 550% زیادی كردووە، پاكەتێك لە 50 سەنتەوە بۆ 7 دۆلار بەرز بووەتەوە، هەروەها خواس...


  کۆرۆنا 51 وڵات دەگرێتەوە
  وه‌زیری ڕۆشنبیری ئه‌ستێره‌كانی كه‌لار ده‌پارێزێت


کاریکاتێر