riklam

ئەو وەزارەتانەی لەم هەفتەیەدا مووچە وەردەگرن

ئابوری 03:51 PM - 2020-02-09
.

.

وەزارەتی دارایی هەرێم خشتەی دابەشكردنی مووچەی مانگی 11ی ساڵی رابردووی چەند وەزارەتێكی بۆ ئەم هەفتەیە راگەیاند.

بەپێی خشتەكە كە وێنەیەكی دەست PUKmedia كەوتووە، بڕیارە سبەینێ 10ی شوباتی 2020، مووچەی مانگی 11ی 2019ی یەكەكانی 70و 80ی پێشمەرگە دابەشبكرێت و رۆژی سێ شەممەش 11ی شوبات مووچەی وەزارەتی پەروەردە دابەشدەكرێت.

هەر بەپێی خشتەكە، رۆژی 12ی شوبات مووچەی وەزارەتی دارایی و 13ی شوباتیش مووچەی مانگی 11ی ساڵی رابردووی تەندروستی دابەشدەكرێت.

لەئەمڕۆوە 9ی شوباتی 2020، دابەشكردنی مووچەی مانگی 11ی 2019 لەلایەن وەزارەتی داراییەوە دەستپێكردوە، هەرچەندە لەكابینەی رابردو-ودا دابەشكردنی مووچە لە 5ی هەموو مانگێك دەستيپێدەكرد.

PUKmedia تایبەت 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket