riklam

ده‌ست به‌دابه‌شكردنی مووچه‌ ده‌كرێت

ئابوری 08:55 AM - 2020-02-09
.

.

 بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 9-2-2020 وه‌زاره‌تی دارایی ده‌ستبه‌دابه‌شكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان بكات.

به‌پێی زانیارییه‌كانی PUKmedia ، ئه‌مڕۆ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی داراییه‌وه‌ ده‌ست به‌دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی 11ی ساڵی رابردووی فه‌رمانبه‌رانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت و یه‌كه‌م وه‌زاره‌تیش له‌پێشمه‌رگه‌وه‌ ده‌ستبه‌دابه‌شكردن ده‌كرێت.

بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ مووچه‌ی دیوان و لیواكانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ دابه‌شبكرێت، هه‌روه‌ها سبه‌ینێش مووچه‌ی هێزه‌كانی 70 و 80 دابه‌شبكرێت.

چاوه‌ڕوانیش ده‌كرێت هه‌ر له‌م هه‌فته‌یه‌دا مووچه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌و دارایی و ته‌ندروستی دابه‌شبكرێت.


PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket