riklam

سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی هاوسه‌رۆكی په‌سه‌ند ده‌كات

ی.ن.ک‌‌ 05:49 PM - 2020-02-08
.

.

 له‌كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی گشتی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستاندا، سیستمی هاوسه‌رۆكی بۆ به‌ڕێوه‌بردنی یه‌كێتی له‌ داهاتوودا په‌سه‌ند كرا.

له‌و باره‌یه‌وه‌ مسته‌فا چاوڕه‌ش سه‌رپه‌رشتیاری دانیشتنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی گشتی به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی سه‌ركردایه‌تیدا به‌ زۆرینه‌ی ده‌نگ سیستمی هاوسه‌رۆكی بۆ به‌ڕێوه‌بردنی داهاتووی یه‌كێتی په‌سه‌ند كرا.

رونیشیكردوه‌، ژماره‌ی هاوسه‌رۆكه‌كان دیاریی نه‌كراوه‌، هه‌روه‌ك ناوی كه‌سیش بۆ ئه‌و پۆستانه‌ ده‌ستنیشان نه‌كراوه‌.

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، هه‌ر له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تاوتوێی سیستمی هاوسه‌رۆكی كراوه‌و رای هه‌موو ئه‌ندامانی له‌سه‌ر وه‌رگیراوه‌، كه‌ ئایا له‌ داهاتوودا سه‌رۆك جێگری ده‌بێت یاخود نایبێت، هه‌روه‌ها ئه‌رك و به‌رپرسیارێتیه‌كانیان چی ده‌بێت.


PUKmedia دیار ستار

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket