riklam

له‌ په‌ڕاوێزی موڕافه‌عه‌ مه‌زنه‌كه‌دا

بیروڕا 03:27 PM - 2020-02-08
.

.

مام چۆن كوردستانیی بوونی كه‌ركوكی سه‌لماند؟
ئه‌حمه‌د ره‌فیق
شازده‌ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر و له‌ رۆژی ۹-۲-۲۰۰٤دا خوالێخۆشبو سه‌رۆك (مام جه‌لال) له‌ كاتی كۆبونه‌وه‌یه‌كی ئه‌و كاته‌ی ئه‌نجومه‌نی حوكم له‌ عیراق، به‌ خستنه‌ ڕوی چه‌ندین سه‌رچاوه‌ و به‌ڵگه‌ی مێژویی، كوردستانیی بونی كه‌ركوكی سه‌لماند و، بۆ هه‌مو لایه‌كشی رون كرده‌وه‌: (كه‌ركوك كوردستانییه‌) و، به‌ هیچ كلوه‌جێیه‌ك سازشی له‌سه‌ر ناكرێ!

هه‌ر به‌هۆی گرنگی و بایه‌خی ئه‌و كۆبونه‌وه‌یه‌ و شوێن و كاتی ئه‌و به‌رگرییه‌ مێژوییه‌ی خوالێخۆشبو مام جه‌لال له‌ كوردستانیی بونی كه‌ركوك، به‌ پشت به‌ستن به‌ چه‌ندین سه‌رچاوه‌ و به‌ڵگه‌ی مێژویی، ئه‌و روداوه‌ به‌ (موڕافه‌عه‌ مه‌زنه‌كه‌) ناسێنرا.. چونكه‌ له‌ناو جه‌رگه‌ی پایته‌ختی خه‌لافه‌تی عه‌باسی و ئومه‌ی عه‌ره‌بی، روبه‌ڕو و به‌بێ سڵه‌مینه‌وه‌ به‌ رون و ئاشكرایی خوالێخۆشبو مام جه‌لال پێی وتن: ده‌ست له‌ كه‌ركوك و ناسنامه‌ كوردستانییه‌كه‌ی هه‌ڵناگرین، لای ئێمه‌ ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ بڕاوه‌ته‌وه‌ و قابیلی سازشكردن نییه‌.

به‌ دیوێكی دیكه‌شدا گرنگ بو، چونكه‌ به‌ سه‌رچاوه‌ و دیكۆمێنت و به‌ڵگه‌ مێژوییه‌كان ئه‌و راستییه‌ بۆ هه‌مو لایه‌ك سه‌لمێنرا كه‌ ئه‌وه‌ هه‌ر ئێمه‌ نیین كه‌ ده‌ڵێین: كه‌ركوك كوردستانییه‌! به‌ڵكو ئه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ و به‌ڵگه‌ مێژوییه‌كانه‌ وا ده‌ڵێت. له‌وه‌ش گرنگتر؛ سه‌رچاوه‌ی به‌ڵگه‌كان كوردیی نه‌بون، به‌ڵكو هی بێگانه‌ و سه‌رده‌می عوسمانییه‌كان بون، هه‌ر ئه‌وه‌ش وایكرد؛ ئاماده‌بوانی كۆبونه‌وه‌كه‌ نه‌توانن ئه‌و به‌رگرییه‌ مێژوییه‌ی خوالێخۆشبو مام جه‌لال له‌ كاتی خۆیدا ره‌ت بكه‌نه‌وه‌ و، له‌ هه‌مان كاتیشدا به‌رچه‌كرداری نه‌رێنی و ناجۆری لێ بكه‌وێته‌وه‌.

له‌ واقیعدا غه‌درێكیش له‌ خوالێخۆشبو مام جه‌لال كراوه‌! چون ده‌بوایه‌ له‌سه‌ر ئه‌و روداوه‌ گرنگ و مێژوییه‌، ده‌یان نامه‌ی دكتۆرا، ماسته‌ر، لێكۆڵینه‌وه‌ و به‌ دواداچونی قوڵی بۆ بكرایه‌، ئه‌وه‌ش له‌ به‌ر دوو هۆكار، یه‌كه‌م؛ له‌ ناو جه‌رگه‌ی (پایته‌ختی عیراقدا) و، له‌ یه‌كه‌م سیستمی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری (ئه‌نجومه‌نی حوكم)دا به‌ رونی وترا؛ (كه‌ركوك كوردستانییه‌!) دووه‌م؛ گرنگتر له‌وه‌ش كه‌سیان (ئه‌ندامانی ئه‌وسای ئه‌نجومه‌نی حوكم) به‌ به‌ڵگه‌ و، بێ به‌ڵگه‌، به‌ ئێستایشه‌وه‌ ئه‌و راستییه‌ مێژوییه‌یان ره‌ت نه‌كردوه‌ته‌وه‌، ته‌نانه‌ت دوای كۆبونه‌وه‌كه‌ش كه‌ ئه‌م ساڵ شازده‌ ساڵ به‌ سه‌ریدا تێده‌په‌ڕێ، هیچكام له‌ ئاماده‌بوانی كۆبونه‌وه‌كه‌ چ به‌ شێوه‌ی زاره‌كی، چ به‌ نوسین، نه‌یاتوانیوه‌ ئه‌و به‌ڵگه‌ و دیكۆمێنتانه‌ی كه‌ ئه‌وێ رۆژێ خوالێخۆشبو مام جه‌لال خستییه‌ رو، ره‌ت بكه‌نه‌وه‌، ئه‌وه‌ش به‌های مێژویی و سیاسی و دیپلۆماسی خۆی هه‌یه‌!.

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket