riklam

ئەنجومەنی سەركردایەتی گشتی لە كۆبوونەوەدایە

ی.ن.ک‌‌ 11:25 AM - 2020-02-08
.

.

كۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەركردایەتی گشتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ گفتوگۆ كردن لەسەر پەیڕەوی ناوخۆی حزب لەسلێمانی دەستیپێكرد.

سەعات 11ی پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 8-2-2020 كۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەركردایەتی گشتی یەكێتی دەستیپێكرد، پێشتریش مستەفا چاوڕەش ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتی گشتی یەكێتی كە هاوكات سەرپەرشتیاری كۆبوونەوەكەشە بە PUKmedia ی راگەیاند: كۆبوونەوەكە بۆ گفتوگۆ كردنە لەسەر پەیڕەوی ناوخۆی حزب.

پەیڕەوی ناوخۆی یەكێتی  كە لە 77 ماددە پێكهاتووە تا ئێستا 33 ماددەی پەسەندكراون و ئەو ماددانەشی پەیوەندیان بەژیانی حزبی یەكێتی و دیاریكردنی دەسەڵاتەكانی سەركردایەتی و سەرۆك یان سكرتێر لەگەڵ جێگرەكانی پەسەندكراون.

PUKmedia ژینەر محەمەد

 

 

 

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket