riklam

دەقی ئەدەبی لە نیگاری كاریكاتێریدا

ئەدەب وهونەر 11:10 AM - 2020-02-08
.

.

بەم شێوەیەش بوونی كاریكاتێر لە رۆژنامەگەریدا جێبەجێكردنی چەند ئامانجێكی دیاریكراوی بەسەردا دەسەپێنێت، بە بەكارهێنانی چەند ئامرازێكی دیاریكراو لەوانە ئامرازی دەربڕینی ئەدەبی(توانج یان هەندێك جار دەقێكی ئەدەبی درێژ)، ئەمەش هیچ لە گرنگی نیگاری كاریكاتێری كەم ناكاتەوە، دەقی گالتەجاڕیش پێویستی بە بەهرە و كارزانی كەمتر نیە لە بەهرە و كارزانی پێویست لە نیگارێكی شێوەكاری گاڵتەجاڕیدا، كەواتە سەركەوتنی نیگاری كاریكاتێری یان دابەزینی ئاستەكەی، پەیوەست نیە بە بوونی یان نەبوونی توانج یان دەقێكی ئەدەبی تێیدا، بەڵكو زۆرێك لەو كاریكاتێرانەی‌ كە بەتاڵن لە هەر توانج و دەقێك، كەچی سەركەوتووش نین، چونكە ناگەنە ئاستی پێویست لە گاڵتەجاڕیدا، بەدەنگەوەچوونێكی گاڵتەجاڕ یان كۆمیدیایی لەلایەن بینەرەوە بەدەست ناهێنن، تەنانەت ئەگەر بە كارزانیەكی شێوەكاری بەرزیشەوە جێبەجێكرابن، بنەڕەتەكە لە كاریكاتێردا گاڵتەجاڕییە، ئەگەر گاڵتەجاڕیش وونبوو كاریكاتێریش وون دەبێت، ئەمەش بەهەمان شێوە لەسەر دەقی ئەدەبیش لە كاریكاتێردا جێبەجێدەكرێت، ئەگەر بوونی هەبوو، كاتێك هونەرمەندی كاریكاتێریست بیروڕای وابوو كە بۆ بەدەستهێنانی بەدەنگەوەچوونی خەڵكی، پێویستی بە دەقی ئەدەبیە لە كاریكاتێرەكەدا، ئەمەش كەموكوڕی نیە، بەڵكو كارزانیە لە دوو جۆر لە هونەرە گاڵتەجاڕییەكاندا، گاڵتەجاڕی شێوەكاری و گاڵتەجاڕی ئەدەبی، گرنگ ئەوەیە كە كاریكاتێریست دەقی گونجاو و داواكراو و سەركەوتوو هەڵبژێرێت، بەڵام ئەگەر ئەم دەقە تەنیا تێئاخنین بێت یان شیكردنەوەی وێنەكە بێت، ئەوا بە دڵنیاییەوە گۆچانە، و ئەو گۆچانەش ئەركی داواكراوی خۆی جێبەجێ ناكات.

سەبارەت بە تاوانباركردنە گشتیەكە و دیدگا لووت بەرزییەكەش بەرانبەر بە ئەدەبی گاڵتەجاڕ، پێمان وایە ڕاست نیە، چونكە هەموو هونەرەكان كاریگەریان لەسەر یەك هەیە، هەروەك چۆن ئەدەبی گاڵتەجاڕ هونەری شێوەكاری بەكارهێنا، هونەری شێوەكاری گاڵتەجاڕیش پێویست بوو ئەدەب بەكاربهێنێت. ئایا دەتوانرێت بگوترێت نیگارە گاڵتەجارەكانی هاوپێچ، دارەشەقەی كاره ئەدەبیە‌كانی (سێرڤانتس) و (گوگۆل) و (دانتێ) و (بەلزاك) و ئەوانی تر بوون؟ بە دڵنیاییەوە نەخێر.

بەڵكو كارەكانی ئەو ئەدیبانە پاڵنەرێك بوون بۆ هونەری كاریكاتێر خۆی، و بەبێ نیگارە هاوپێچەكانیش دەگەیشتنە جەماوەر، بەڵام ئەو نیگارانەیان بەكارهێنا بۆ كاریگەرتركردنی زیاتری ناوەڕۆكە كۆمیدیاییەكەیان، هەمان قسەش لەسەر كاریكاتێر جێبەجێ دەكرێت. هەڵبەتە ئەو نیگارە كاریكاتێریەی كە واز لە دەقی ئەدەبی دێنێت، لێهاتوویەكی بەرزە و لە بەری پێشەوەیە لە نێو نیگارە كاریكاتێریەكانی تردا، چونكە بێجگە لە پشت بەستنی بە تاكە ئامرازێكی ڕادەربڕ، ئەویش شێوەكارییە، لە هەمان كاتدا خاوەن جەماوەرییەكی فراوانترە، كە دەتوانێت بگاتە زۆرترین چین و توێژەكانی خەڵك بە جیاوازی زمانەكانیانەوە، دەرئەنجام جیهانیە، ئەگەر ملكەچی چەندین رەچاوكردنی تر بوو، وەكو پێكهاتەی دەروونی گشتی لای هەموو خەڵك، و پشت نەبەستنی بە خەسڵەتە كولتوورییە نا تێگەیشتووەكان لای خەڵكانی ترەوە، ئەگەر نەگەیشتە پلەی جیهانیش، ئەوا لە هەموو نێوەند و چینەكانی خەڵكی یەك وڵاتدا تێیدەگەن، و توانای گەیشتنی هەیە تەنانەت بە توێژە نەخوێندەوارەكانیش.

كاتێك بەرگری لەبوونی دەقی ئەدەبی دەكەین لە نیگاری كاریكاتێریدا، مانای هێرشكردنمان بۆ سەر كاریكاتێری خاڵی لە دەقی ئەدەبی نیە، مەبەستمان ئەوەیە كە جیاوازیان نیە، ئەگەر دەقێكی خاوەن بونیاتێكی گاڵتەجاڕی پوخت بوو، لەلایەنی كاریگەرییەوەش‌ نەك لەلایەنی بێ دەسەڵاتی شارەزایانە جێبەجێكرابوو، ئەمەش خوێنەر دەتوانێت دیاری بكات بەبێ كۆششێكی تایبەت، دەنا دەقی ئەدەبی لاواز نابێتە گۆچانێك، كاریكاتێرەكە خۆی لەسەردا ڕاگرێت، بەڵكو دەبێتە بارگرانیەك لەسەر پشتی كاریكاتێرەكە.        ‌    

 

16.jpg

كاریكاتێری برسێتی لە كاتی شەڕی ناوخۆی ئەمریكادا، دەزگایەگی خێرخوازی یارمەتی بەسەر كرێكارە بێكارەكان دابەش دەكات، یەكێك لە كارەكانی جۆن تێنیل 1862. 

PUKmedia ئا/ هەندرێن خۆشناو

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket