riklam

چلەی ماتەمینی ئاسۆ عومەر سوارە بەڕێوەدەچێت

پرسەنامە 03:56 PM - 2020-02-07
.

.

چلەی ماتەمینی هونەرمەند و میدیاكار ئاسۆ عومەر سوارە لە سلێمانی بەڕێوە چوو.

سەعات 3:30 دەقیقەی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی 7-2-2020، بەئامادەبوونی حەمەی حەمەسەعید وەزیری رۆشنبیری و لاوان و شاناز برایم ئەحمەد و رەهبەر سەید برایم ئەندامانی سەركردایەتی گشتی یەكێتی و مەلا بەختیار ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتی و نەرمین عوسمان و بەشێكی زۆر لە هونەرمەندان و سینەماكاران و بنەماڵە و كەسوكاری، لەهۆڵی تەلاری هونەر لە سلێمانی چلەی ژیانئاوایی هونەرمەند و میدیاكار ئاسۆ عومەر سوارە بەڕێوەچوو.

هەر ئەمڕۆش لە شەقامی قاسملۆ_دوو سایدی زەرگەتە باخچەی ئاسۆ عومەر سوارە كرایەوە.

ئاسۆ عومەر حاجی محەمەد قوربانی، پێنجوێنی، ناسراو بە ئاسۆ عومەر سوارە، زیندانی سیاسی، ئەكتەر، پێشكەشكار و شانۆكاری دیاری شاری سلێمانی و هەرێمی كوردستان، لە چەندین فیلم و درامای ناوداریی هەرێمی كوردستان بەشداریی كردووە و رۆڵێكی بەرچاوی لە پێشخستنی بەرهەمە هونەرییەكانی هەرێمی كوردستان هەبووە، لە ساڵی 1963 لەدایك بووە و لە تەمەنی 56 ساڵیدا لە رۆژی 30-12-2019 بە نەخۆشی كۆچی دوایی كرد.

PUKmedia تایبەت

فۆتۆ.. هەرێم نوری

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket