riklam

وه‌زیری رۆشنبیری: ده‌بێت به‌ هه‌موو لایه‌ك گرنگی به‌ كتێب بده‌ین

ئەدەب وهونەر 01:32 AM - 2020-02-07
.

.

به‌مه‌به‌ستی گرنگیدانی زیاتر به‌ كتێب و كتێبخانه‌كان و به‌دواداچون بۆ كێشه‌و گرفته‌كانیان ئه‌مرۆ 2020/2/6 حه‌مه‌ی حه‌مه‌ سه‌عید وه‌زیری رۆشنبیری و لاوان سه‌ردانی به‌رێوبه‌رایه‌تی گشتی كتێبخانه‌گشتیه‌كانی كرد و له‌لایه‌ن.

نه‌وزاد جه‌لال به‌رێوبه‌ری گشتی كتێبخانه‌كان و جێگری به‌رێوبه‌ر و كارمه‌ندانی به‌رێوبه‌رایه‌تیه‌كه‌ پێشوازی لێكرا.

له‌سه‌ره‌تای سه‌ردانه‌كه‌یدا وه‌زیری رۆشنبیری و لاوان له‌گه‌ڵ ستافی به‌رێوه‌بردنی به‌رێوبه‌رایه‌تیه‌كه‌ كۆبۆوه‌و گوێیی گرت له‌ كێشه‌و گرفتی به‌رده‌م كاره‌كانیان ،له‌وانه‌ش نه‌بونی بینا و شوێنی گونجاو بۆ كتێبخانه‌كان یان نه‌بونی كتێبخانه‌ له‌ به‌شێك له‌ شارۆچكه‌و شاره‌ دێكان،نه‌بونی سه‌رچاوه‌ی پێویست بۆ خوێندنه‌وه‌ و سود لێوه‌رگرتن و چه‌ندین كێشه‌ی تر كه‌ به‌ربه‌ستن له‌ به‌رده‌م خزمه‌ت گه‌یاندن به‌ گه‌نجان و لاوان له‌م رێگه‌یه‌ دواتر  چه‌ند پێشنیارێك خرانه‌ روو بۆ  باشتر كردنی ره‌وشی كتێبخانه‌كان له‌ هه‌رێمی كوردستان له‌میانی دیداره‌كه‌شدا وه‌زیری رۆشنبیری رایگه‌یاند ئه‌ركی هه‌موو لایه‌كه‌ گرنگی زیاتر به‌ كتێبخانه‌كان بدرێت و لاوان هانبدرێن بۆ خوێندنه‌وه‌ روكردنه‌وه‌ كتێب له‌په‌راوێزی سه‌ردانه‌كه‌شیدا به‌شه‌كانی به‌رێوبه‌رایه‌تیه‌كه‌ی به‌سه‌ركرده‌وه‌له‌نزیكه‌وه‌ چاوی كه‌وت به‌كارمه‌ندانی به‌شه‌كان چۆنیه‌تی به‌رێوه‌چونی كاره‌كانیان.

 

PUKmedia راگه‌یاندنی وه‌زیری رۆشنبیری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket