riklam

جارێكی دیكه‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ دواكه‌وت

ئابوری 02:16 PM - 2020-02-06
.

.

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی بڕیاربوو هه‌موو 5ی مانگێك ده‌ست به‌دابه‌شكردنی مووچه‌ بكرێت، به‌ڵام ئه‌م مانگه‌ش دابه‌شكردنی مووچه‌ دواكه‌وت و وه‌زاره‌تی دارایش هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ نه‌داوه‌.

پێشتر وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاندبوو، هه‌موو 5ی مانگێك ده‌ست به‌دابه‌شكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌كرێت و له‌ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌وه‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ ده‌ستپێده‌كات، به‌ڵام هه‌ر له‌ده‌ستپێكی دروستبوونی كابینه‌ی نوێوه‌ به‌ ئه‌م مانگه‌وه‌ چه‌ند مانگێكه‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ له‌ واده‌ی خۆیدا دواده‌كه‌وێت.

به‌پێی زانیارییه‌كانی PUKmedia ، بڕیاره‌ له‌هه‌فته‌ی داهاتوودا وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ مووچه‌ وه‌ربگرێت، به‌ڵام كاتی دابه‌شكردنی مووچه‌ی وه‌زاره‌ته‌كانی دیكه‌ دیارنیه‌.

وه‌زاره‌تی دارایی رایشگه‌یاندبوو، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌یه‌ هه‌موو 30 رۆژ جارێك مووچه‌ دابه‌شبكات، به‌ڵام چه‌ند جارێكه‌ مووچه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌و په‌روه‌رده‌ و ته‌ندروستی و چه‌ند وه‌زاره‌تێكی دیكه‌ دواده‌كه‌وێت و وه‌زاره‌تی دارایش بێده‌نگی هه‌ڵبژاردوه‌.


PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket