riklam

چلەی ماتەمینی ئاسۆ عومەر سوارە بەڕێوەدەچێت

ئاگاداری 09:04 AM - 2020-02-06
.

.

چلەی ماتەمینی هونەرمەندو میدیاكار ئاسۆ عومەر سوارە لە سلێمانی بەڕێوەدەچێت و هاوكات باخچەی ئاسۆ عومەر سوارەش دەكرێتەوە.

بڕیارە سەعات 3:30 دەقیقەی پاشنیوەڕۆ سبەینێ 7ی شوباتی 2020، لەهۆڵی تەلاری هونەر لە سلێمانی چلەی ماتەمینی بۆ كۆچی دواییی هونەرمەندو میدیاكار ئاسۆ عومەر سوارە بەڕێوەبچێت.

هاوكات سەعات 10ی بەیانی هەمان رۆژ لە شەقامی قاسملۆ_دوو سایدی زەرگەتە باخچەی ئاسۆ عومەر سوارە دەكرێتەوە.

ئاسۆ عومەر حاجی محەمەد قوربانی، پێنجوێنی، ناسراو بە، ئاسۆ عومەر سوارە، زیندانی سیاسی، ئەكتەر، پێشكەشكار و شانۆكاری دیاری شاری سلێمانی و هەرێمی كوردستان، لە چەندین فیلم و درامای ناوداریی هەرێمی كوردستان بەشداریی كردووە و رۆڵێكی بەرچاوی لە پێشخستنی بەرهەمە هونەرییەكانی هەرێمی كوردستان هەبووە، لە ساڵی (١٩٦٣) لەدایك بووە و لە تەمەنی (٥٦) ساڵیدا لە رێكەوتی ٣٠-١٢-٢٠١٩ بە نەخۆشی كۆچی دوایی كرد.

PUKmedia تایبەت

 

56236.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket