riklam

په‌یمانگای ته‌كنیكی دوكان كۆڕێكی شیعری ڕێكده‌خات

ئەدەب وهونەر 08:31 PM - 2020-02-05
.

.

شاعیر كاوه‌ حوسێن له‌په‌یمانگای ته‌كنیكی دوكان چه‌ندین پارچه‌ شیعری بۆ ئاماده‌بوان خوێنده‌وه‌.

له‌وباره‌یه‌وه‌ د. كاوه‌ ڕه‌زا ڕاگری په‌یمانگای ته‌كنیكی دوكان به‌ PUKmedia ی ڕاگه‌یاند: له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامی پرۆسه‌ی خوێندن و پڕچه‌ككردنی خوێندكاران به‌ زانستی سه‌رده‌م، ئه‌نجامدانی كۆری هونه‌ری و ئه‌ده‌بیش گرنگی خۆی هه‌یه‌ و كه‌شێكی له‌بار بۆ خوێندنی خوێندكار ده‌خوڵقێنێن.

وتیشی: به‌مه‌به‌ستی به‌سه‌ربردنی كاتێكی خۆش و چێژوه‌رگرتن له‌ شیعره‌ به‌پێزو ئارام به‌خشه‌كان، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕاگه‌یاندن و چالاكییه‌كان به‌هاوكاری لیژنه‌ی كاروچالاكیه‌كانی په‌یمانگا، كۆڕێكی شیعری بۆ شاعیر كاوه‌ حوسێن ڕێكخست كه‌ تێیدا خوێندكاران ومامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی په‌یمانگا ئاماده‌بوون له‌ كه‌شێكی پڕ هۆنراوه‌ و شیعردا كاتێكی خۆشیان به‌ڕێكرد.

باسیشی له‌وه‌كرد سه‌رجه‌م كۆلیژ و په‌یمانگاكانی سه‌ر به‌زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی له‌پاڵ پرۆسه‌ی خویندندا هه‌وڵ ده‌ده‌ن زۆرترین چالاكی جۆراوجۆر به‌تایبه‌تی هونه‌ری و ئه‌ده‌بی و هه‌مه‌ڕه‌نگ بۆ خوێندكاران ڕێكبخه‌ن.

ڕاگری په‌یمانگا ئاماژه‌شی به‌وه‌ كرد كار ده‌كه‌ین بو به‌هێزكردنی توانای خوێندكاران و سازدانی كۆڕی فیكرو  فه‌لسه‌فی.


PUKmedia بێستون شاره‌ستێنی – دوكان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket