riklam

مستەفا چاوەڕەش: دەسەڵاتەكانی سەركردایەتی پەسەندكران

ی.ن.ک‌‌ 05:14 PM - 2020-02-05
.

.

سەرپەرشتیاری كۆبوونەوەی سەركردایەتی یەكێتی رایگەیاند: تا ئێستا 33 ماددەی پەیڕەوی ناوخۆی یەكێتی پەسەندكراوەو ئەو ماددانەشی پەیوەندیان بەژیانی حزبی یەكێتی و دیاریكردنی دەسەڵاتەكانی سەركردایەتی و سەرۆك یان سكرتێر لەگەڵ جێگرەكانی پەسەندكراون.

مستەفا چاوەڕەش سەرپەرشتیاری كۆبوونەوی ئەنجومەنی سەركردایەتی گشتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا: ئەمڕۆ 5ی شوباتی 2020، كۆبوونەوەی سەركردایەتی گشتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ پەسەندكردنی ماددەكانی پەیڕەوی ناوخۆ بەردەوامبوو، تا ماددەی 33ی پەیڕەكەوە پەسەندكرا.

وتیشی: ئەو ماددانەی ئەمڕۆ پەسەندكراون پەیوەندی بەژیانی حزبی یەكێتییەوە هەبووە، پەیڕەویش بۆ هەر حزبێك ئەگەر پەیڕەوێكی باش نەبێت تووشی كێشە دەبێت، پەیڕەوی نوێی یەكێتیش بۆ قۆناغی ئێستا گونجاوە.

ئەوەشی وت: لەكۆبوونەوەكەدا قسە لەسەر ئەرك و دەسەڵاتەكانی كۆمیتەی سەركردایەتی كراو دەنگی لەسەردرا، هەروەها شێوازی بەڕێوەبردنی كۆبوونەوەكانی داهاتووش لەگەڵ ئەركی ئەندامان و ئەو مافەی هەیەتی، هەروەها دەسەڵات و سزاو لێپرسینەوە لەحزبدا لەسەركردایەتییەوە بۆ خوارەوە، جگە لەوەش هەموو هەڵبژاردنەكانی حزبی بە چ میكانیزمێك بێت.

مستەفا چاوەڕەش وتیشی: باس لەو شوێنانەش كرا كە پێویستە كۆمسیۆنیان بۆ دابنرێت، یەكێك لەوانەش كە بۆ یەكەمجارە بڕیاری لەسەردرا كۆمسیۆنی جینۆساید بوو تا كار لەسەر ئەو جینۆسایدانە بكات كە لەرابردوودا بەسەر گەلەكەمان هاتووە.

ئەوەشی رونكردنەوە: لەكۆبوونەوەكەدا گفتوگۆش لەسەر دەسەڵاتەكانی سەرۆك یان سكرتێرو جێگرەكان كرا تائێستا دانەنراوە، لەپەیڕەكەوە دەنگی لەسەردرا، بەڵام تائێستا هیچ كەسێك دیارینەكراوە.    

ئاماژەی بەوەشدا بڕیارە سەعات 11ی پێشنیوەڕۆی رۆژی شەممەی داهاتوو كۆبوونەوەكانی سەركردایەتی گشتی یەكێتی بۆ پەسەندكردنی پەیڕەوی ناوخۆ بەردەوامی هەبێت. 

PUKmedia تایبەت 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket