riklam

یاساکانی نیوتن بە کڵاوو جامانەوە

بابەتی گۆڕاو 02:34 PM - 2020-02-05
.

.

یاساکانی نیوتن بە کڵاوو جامانەوە
*یاسای یەکەم:
تێکۆشەری تڕۆکراو ھەر بە تڕۆکراوی ئەمێنێتەوە ،مەگەر مەسئولێکی لێزان بیخاتە تەکەتولەکەی خۆیەوە
*یاسای دووەم:
جوانی ئافرەتە ھونەرپیشەکانی ئەم سەردەمە یەکسانە بە بارستایی سوراو و سپیاوەکە کەڕەتی ژمارەی فیلەر و نەشتەرگەرییەکانی جوانکاری
*یاسای سێیەم:
ھەموو کارێکی پارتی کاردانەوەی پێچەوانە دروست ئەکات لەلای حیزبەکان بەڵام ھەر لە دڵی خۆیاندا
*یاسای چوارەم:
ھەر تەندەرێک لە عاسمان بکەوێتە خوارەوە یەکسەر کێشی مەسڵەحەت ئەیخاتە کۆشی کۆمپانیاکانی حیزبەوە
*یاسای پێنجەم:
ئەو خریجەی بەدوای کاردا ئەخولێتەوە لە خولانەوە بەردەوام دەبێت ھەتا حیمایەیەک کونی دامەزراندنی نیشان ئەدات
*یاسای شەشەم:
ھێزی بەریەککەوتنی دوو مەسئول یەکسانە بە دوو ئەوەندەی بڕی گرێبەستە ناوکۆییەکە تەقسیم دووری نێوان تەکەتولەکانیان
*یاسای حەوتەم:
نەگبەتی وڵات ئەکاتە ڕەگی سێ جای ژمارەی ئاشەوانە نەزانەکان زائیدەن شەقی جوگرافیا کەڕەتی ژمارەی ڕۆشنبیری مەوقیفسز

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket