riklam

په‌رله‌مانتارێك: خراپترین بڕیاری حكومه‌ت پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ بوو

ئابوری 11:36 AM - 2020-02-04
.

.

ئه‌مڕۆ 4 ساڵ تێده‌په‌ڕێت به‌سه‌ر بڕیاری پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ له‌هه‌رێمی كوردستان و ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایش ده‌ڵێت، خراپترین بڕیاری حكومه‌تی بڕیاری پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ بوو.

چوار ساڵ پێش ئێستا له‌ رۆژی 4-2-2016 دا ، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی به‌ رێنمایی ده‌ركردو بۆ ماوه‌ی سێ ساڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان مووچه‌ی پاشه‌كه‌وتی ده‌دا به‌ فه‌رمانبه‌ران.

له‌و باره‌یه‌شه‌وه‌ زیاد جه‌بار ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له‌په‌رله‌مانی كوردستان به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: بڕیاری پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران خراپترین بڕیاربوو كه‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێی كرد.

وتیشی: له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ماوه‌ی ساڵێكه‌ پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه‌، به‌ڵام كاریگه‌ری بڕیاره‌كه‌ له‌سه‌ر فه‌رمانبه‌ران و هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان ماوه‌و پێویسته‌ حكومه‌ت میكانزمێك بدۆزێته‌وه‌ بۆ دانه‌وه‌ی قه‌رزی فه‌رمانبه‌ران.

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: له‌یاسای چاكسازیدا كه‌ له‌ماوه‌ی رابردوو له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه‌ په‌سه‌ندكرا، دوو مه‌رج بۆ دانه‌وه‌ی پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران په‌سه‌ندكرا كه‌ خۆی له‌دانه‌وه‌ی پاشه‌كه‌وت و كاتی دانه‌وه‌ی پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ ده‌بینێته‌وه‌، هه‌روه‌ها له‌دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی یاساكه‌ له‌ رۆژنامه‌ی ( وقائع) ئه‌ركی په‌رله‌مانه‌ چاودێری جێبه‌جێكردنی یاساكه‌ بكات و به‌میكانزمێكی تایبه‌ت مووچه‌ پاشه‌كه‌وتكراوه‌كان بگه‌ڕێنرێته‌وه‌ بۆ فه‌مانبه‌ران.

حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان 5مووچه‌ی ته‌واو و 34 مووچه‌ی پاشه‌كه‌وتكراوی فه‌رمانبه‌ران قه‌رزاره‌، كه‌ بڕی پاره‌ی پاشكه‌وتكراوی فه‌رمانبه‌رێك بۆ فه‌رمانبه‌رێكی دیكه‌ جیاوازه‌.

PUKmedia  /دیار عه‌بدولستار شارباژێڕی

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket