riklam

ڤایرۆسی خۆماڵی

بابەتی گۆڕاو 03:09 PM - 2020-02-03
.

.

ڤایرۆسی خۆماڵی
+بەگم؟
-گیانی بەگت
+تۆ باوەڕ ئەكەی ئەو پەتا دوابڕاوە لە شۆربای شەمشەمە كوێرەوە داكەوتبێ؟
-ئەی بۆ باوەڕ ناكەم؟.شەمشەمە كوێرەدەعبایەكی پیسە
+ئەڵێن پڕە لە ڤایرۆس
-وات عەرز ئەكەن بەڵێ
+قوڕی هەموو دنیا بە سەرم جا ئاخۆ شۆربای مالیكی چۆن بێ ئوستاز!!
*باشە بۆ لەم هەموو عالەی خوایەدا مالیكی قوڕبەسەر؟
*ئەو سەلامەتە قوربان.نە خۆی ئەیبستێتەوە نە كەسیش لەسەری هەڵ ئەداتێ
-دە من ئەوە بە ئازایەتی نازانم كەللە پووت،ئەگەر ڕاست ئەكەیت و ڕەخنەگری تەواویت باسی شۆربایەكی خۆماڵی بكە
+هەی لە كاكت نەكەوێ هەی .هەر تۆو شۆربای خۆماڵی؟!!... بنووسە دۆینە،گەنمەكوتاو،چەنگسوو......
-بەس بەس ..ئەوانە ناڵێم زۆڵ..شۆربای ڤایرۆساوی باس كە..ڤایرۆساوی خۆماڵی
+شۆربای خۆماڵی ڤایرۆساوی؟
-ئمم
+ترخێنە قوربان
-توو شەرەف عەیب ناكەی. چۆن جورئەت ئەكەی بەخۆت بڵێی كورد؟ئەسڵەن ئائەمەنە شعوری قەومیت نی یە
-دوێنێ فەحسم كرد گەورەم ،وتیان هەتە
-دەست ئەدەم بەقورعانا نیتە.ئەگەر هەتبوایە ئەو غەدرە گەورەیەت لە ترخێنە نە ئەكرد
+غەدر نی یە لەجێی گشت كەسم.مەنطيق وائەفەرموێ.ئەڵێ مەعقول نی یە ترخێنە ئەو هەهوو شتەی تیا بێ بەڵام ڤایرۆسی تیا نەبێ
-دەی دەی دەی تێ گەیشتم. زۆرزانی بلیمەت .ئەوی لە تۆ نەترسێ نەعوزو بیللا لە خواش ناترسێ.ئەزانم ئەتەوێ بڵێی چی،ئەتەوێ بڵێی مەعقول نی یە ئەم هەموو پەڕلەمانتار و مەسئول و ئەنجومەن و وەزیر و گزیرە ڤایرۆسێكی كوشندەیان تیا نەبێ
+بەساقەی ئەو خوایەت بم ئوستاد ،بەینی خۆمان بێ چاك بارەكەیت دۆزیوەتەوە
_باری چی؟
+باری ئەوەی هەرچییەكت بوێ بیڵێی ،بەناوی منی هەناسە ساردەوە ئەیڵێی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket