میدیای نوێ به‌مرۆڤی كۆن‌و مه‌ترسیه‌كانی
بیروڕا 01:29 PM - 2020-02-03.
میدیای نوێ چه‌مكێكی مۆدێرنه له‌دونیای میدیادا، پێچه‌وانه‌ی میدیای كلاسیكه كه بریتی یه له رادیۆ‌و ته‌له‌فزیۆن‌و رۆژنامه، چونكه میدیای نوێ چیدی ئه‌وه‌ی نه‌هێشت كه‌س به‌ربه‌ستی بۆ دابنێ یان كۆتی بكات، به‌ڵكو فه‌راهه‌مه بۆ هه‌موان كه سودی لێ ببینن‌و به‌كاری بێنن.. به‌كارهێنه‌ران ملكه‌چی هیچ سیستمێك نابن جگه له سیستمی تاك‌و خود‌و راده‌ی پابه‌ندبونی به بروا‌و چاودێی خودی خۆی.. چه‌ندین ناویشی هه‌یه وه‌ك: میدیای جێگره‌وه، میدیای كۆمه‌ل، رۆژنامه‌گه‌ری هاوڵاتی، سۆشیال میدیا.
میدیا به‌م ناوه‌وه ناونراوه نه‌ك له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دیارده‌یه‌كی نوێیه له مێژوودا، به‌ڵكو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئامرازه نوێكانه گه‌یشتۆته راده‌یه‌كی دور له قوڵی كاریگه‌ری‌و ئاراسته كردن‌و ته‌نانه‌ت مه‌ترسیش بۆ سه‌ر كۆمه‌ڵ به‌راده‌یه‌ك بۆته هۆی گۆرانكاری جه‌وهه‌ری له رۆڵی راگه‌یاندن، هه‌روا كرویه‌تی به پایه‌یه‌كی بنه‌ره‌تی له سیستمی كۆمه‌ڵ، بۆیه ئه‌و زانیاریانه‌ی له‌رێگه‌ی میدیای نوێ ئاراسته ده‌كرێت ده‌بنه چه‌كێكی به‌هێز له راده‌ی مه‌ترسی‌و ئاراسته كردن‌و مامه‌ڵه كردن له‌گه‌ڵیدا، له‌سایه‌ی نه‌بونی یاسایه‌كی رون‌و میساقێكی میدیایی كه میدیای نوێ رێك بخات، كاره‌كه زیاتر مه‌ترسیدار بوه و پێویستی به هه‌ڵوه‌سته‌یه‌كی راسته‌قینه‌و رۆشنبیریه‌كی باش هه‌یه بۆ مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و زانیاریانه‌ی ئه‌م جۆره میدیایه كه بۆته هاوژینی هه‌مومان‌و دزه‌ی كردۆته ناو تایبه‌تمه‌ندیه‌كانمان.
ئه‌م میدیایه كه هه‌ندێك پێی ده‌ڵێن میدیای شه‌قام، بۆته ئاراسته‌یه‌ك به‌ناوی میدیای شه‌قام به‌رامبه‌ر به میدیای ده‌وڵه‌ت، هه‌ر ئه‌مه هه‌ژمونی ده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر میدیا شكاند‌و ئالوگۆڕی هێنایه ئاراوه له‌نێوان ده‌وڵه‌ت‌و شه‌قان له گوتاری راگه‌یاندندا، پێشتر شه‌قام هه‌میشه له‌پرۆسه‌ی په‌یوه‌ندیدا وه‌رگر بوو، ده‌وڵه‌تیش نێره‌ر، به‌ڵام له‌سایه‌ی ئه‌م میدیایه ئێستا زۆرینه‌ی جار شه‌قام نێره‌ر‌و كاریگه‌ری یه. بۆیه ده‌بینین، زانیاریه‌كی میدیای نوێ ده‌بێته به‌ده‌نگهێنانی ده‌وڵه‌ت، ده‌بینین تاكێكی ئاسایی ده‌توانێ په‌یامه‌كه‌ی له هه‌ركاتێك‌و بۆ هه‌ركێیه‌ك بوێ، ده‌ینێرێت.
خاسیه‌تی ئه‌م میدیایه تێپه‌راندنی به‌ربه‌سته‌كانی كات‌و شوێنه، ده‌روازه‌ی به‌شداری كردنی ئاوه‌ڵاكردوه، تێچوی كه‌م‌و كاریگه‌ری زیاد كردوه، به‌ڵام وه‌ك هه‌میشه‌و هه‌ر دیارده‌یه‌كی نوێ، ئه‌م میدیا نوێیه وه‌ك پێویست خزمه‌تی كۆمه‌ڵی نه‌كردوه، بگره زۆر جار بۆته مه‌ترسی بۆ سه‌ر كه‌سایه‌تی تاك‌و ئارامی خێزان‌و ئۆقره‌یی كۆمه‌ڵ له كوردستان.
میدیاكان، به هێزی مرۆیی سه‌رده‌می میدیای كلاسیك، ئێستا میدیای نوێ به‌ڕێوه ده‌به‌ن، هوشیاریه‌كی هه‌ژارانه، توانایه‌كی كه‌م، مه‌ترسیه‌كی گه‌وره‌یان دروست كردوه، بۆیه رۆژانه ده‌بینین، زانیاری ناراست، گرته‌ی كاره‌ساتبار ده‌خرێته ناو سۆشیال میدیا‌و سایته ئۆنلاینه‌كان، به‌بێ ئه‌وه‌ی راده‌ی زیان‌و سودی ئه‌و كارانه له‌به‌رچاو بگیرێت.
ئێستا له‌سایه‌ی ئه‌م سیستمه نوێیه‌ی میدیادا هاوڵاتیان خۆیان بونه‌ته رۆژنامه‌نوس، به‌ڵام هێشتا رۆژنامه‌نوسه پیشه‌گه‌ره‌كان ده‌توانن كاریگه‌ری دروست بكه‌ن، بۆیه بۆ رێكخستنه‌وه‌ی میدیا له كوردستان له سه‌رده‌می میدیای نوێ، پێویستمان به‌وه‌یه به‌ر له هه‌ر كه‌سێكی ئاسایی، رۆژنامه‌نوسان هوشیار بكرێنه‌وه له مه‌ترسی ئه‌و كارانه‌ی ده‌یكه‌ن، پێوه‌ره‌كان‌و به‌ها‌و پرانسیبه‌كانی كاركردنیان بۆ رون بكرێته‌وه، ئاشنا بكرێن به‌وه‌ی ئه‌و تاوانه‌ی له میدیاشدا ده‌كرێت زیانه‌كه‌ی كه‌متر نیه له‌و تاوانانه‌ی له شه‌قامدا ده‌كرێت.
میدیای نوێ، به تێگه‌یشتنی نوێ‌و بیركردنه‌وه‌ی نوێ ده‌كرێـ، مرۆڤه كۆنه‌كانی ناو میدیای كلاسیك ناتوانن ئه‌م جۆره میدیایه به‌ڕێوه ببه‌ن‌و ئامانجه‌كانیان به‌رژه‌وه‌ندی گشتی بكاته ئامانج، به‌وه‌ش مه‌ترسیه‌كان بۆ سه‌ر تاك‌و كۆمه‌ڵ زۆر زیاتر ده‌بن له‌و كاره‌ساتانه‌ی كه سیاسه‌ت به‌سه‌ریدا هێناون.
بۆ رێكخستنه‌وه‌ی كایه‌كان، پێویستمان به رێكخستنه‌وه‌ی میدیایه، چونكه میدیا ده‌سه‌ڵاتی چواره‌مه‌و چاودێره به‌سه‌ر سێ ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی دیكه، به‌ڵام ئایا له كوردستان به‌و جۆره‌یه؟ گومانم هه‌یه‌و ئه‌م بواره پێویستی به ماندوبونی زۆر، كاری راسته‌قینه، هه‌وڵی به‌رده‌وام هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی میدیا له‌و دۆخه ده‌ربچێت كه ئێستا تیایدایه‌و خه‌ریكه كۆمه‌ڵگه به‌ره‌و ئاقارێكی خراپ ئاراسته ده‌كات.
بۆیه ده‌پرسم: ئایا كاتی ئه‌وه نه‌هاتوه، سه‌ندیكای رۆژنامه‌نوسان، وه‌زاره‌تی رۆشنبیری، ئه‌و نوسه‌ر‌و رۆژنامه‌نوسانه‌ی د‌رك به‌م ترسه ده‌كه‌ن جوڵه‌یه‌ك بكه‌ن؟
ژوان ئه‌حمه‌د سه‌عید
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
راوێژکاری جێگری سەرۆک وەزیران: دواخستنی هەڵبژاردن زیان بەپرۆسەی سیاسی دەگەیەنێت
05:41 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
05:26 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
12:56 PM - 2024-03-28
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
10:17 PM - 2024-03-27
قوباد تاڵەبانی: هەوڵمان بۆ چارەسەری بودجە و مووچەی هەرێمە
07:01 PM - 2024-03-27
وته‌بێژی كۆمسیۆن: كێشه‌ی په‌نجه‌مۆر له‌هه‌رێم ئاساییه‌و ستاندارده
02:22 PM - 2024-03-27
زۆرترین خوێنراو
-
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی ئەحمەد خدر
پرسەنامە 03:03 PM - 2024-03-28 -
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
کوردستان 12:56 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
کوردستان 11:57 AM - 2024-03-28 -
یەکێتی و رەوتی حیکمە دوا پێشهاتەکان تاوتوێ دەکەن
ی ن ک 10:21 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
کوردستان 11:58 PM - 2024-03-27 -
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
کوردستان 10:17 PM - 2024-03-27 -
قوباد تاڵەبانی: هەوڵمان بۆ چارەسەری بودجە و مووچەی هەرێمە
کوردستان 07:01 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
کوردستان 05:26 PM - 2024-03-27