riklam

لە سلێمانی ئامادەکاری بۆ چەند چالاکیەک دەکرێت

ئەدەب وهونەر 10:43 PM - 2020-02-02
.

.

لەچوار چێوەی بەسەرکردنەوەکانیدا بۆ بەڕێوە بەرایەتی گشتی  ڕۆشنبیری و هونەری سلێمانی،  ئەمرۆ یەکشەممە ۲.۲..۲۰۲۰ کات (۱۰)ی  پێشنیوەڕو، بەڕێز 

(حەمەی حەمە سەعید) وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان لە بەڕێوە بەرایەتی گشتی  ڕۆشنبیری و هونەری سلێمانی  لەگەڵ بەڕێوەبەرێوەری گشتی و جێگرو بەڕێوەبەری بەشەکان کۆبویەوە،  لەکۆبونەوەکەدا باس لەم خاڵانە کرا :

۱. هەفتەی سلێمانی کەچەندین چالاکی کولتووری جۆراو جۆر لە خۆدەگرێت،  سەرەڕای بەڕێوەبەرایەتی گشتی دامەزراواکانی تری هاوشێوە کە لە دەرەوەی وەزارەتدان  بەشدارییان  پێدەکرێت، لەو بوارەدا بەرێوەبەرایەتی گشتی ڕاسپێردرا  ئامادەسازی بکات.

۲-  فێستیڤاڵی ئەدەبی  نێو دەوڵەتی لەسلێمانی و دانانی بەرنامەیەکی شایستە و پێشوەخت، بو فێستیڤاڵ و بایەخدان بەم چالاکییە، بە تایبەت  کە شاری سلێمانی لەلایەن ڕێکخراوی (یونسکۆ)وە هەڵبژێردراوە وەک یەکێک لە شارەکانی داهێناننی ئەدەبی. 

٣- لەگەڵ بەڕێز پارێزگای سلێمانی و هەمو ئەو  بەڕێوە بەرایەتیانەی پەیوەندیدارن بەم چالاکیانەوە، هاواهەنگی و بەرنامە سازی بکرێت۰‌

 ٤- هەر لەپەراوێزی سەردانەکەیدا، بەڕێز وەزیری ڕۆشنبیری ولاوان لەگەڵ لیژنەی تایبەت بە سازکردنی چلەی ماتەمینی هونەرمەندی خوا لێخۆشبو،  (ئاسۆ عومەر سوارە)، کۆبووەو پێی ڕاگەیاندن کە پێویستە کۆڕەکە بە شێوەیەکی شیاوو شایستە  بە کارو بەرهەمەکانی ئەم هونەرمەندە بەڕێوە بچێت.

 

PUKmedia  راگه‌یاندنی وه‌زیری رۆشنبیری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket