riklam

کۆرۆنا کە ئەگاتە...

بابەتی گۆڕاو 07:54 PM - 2020-02-02
.

.

کۆرۆنا کە ئەگاتە...
*ھەولێر ،پێی ئەڵێن شێستی و شێستی بڕۆ
* وەزارەتی سامانە سروشتییەکان،عەرزی ئەکەن:ببورە پیاومان لە ماڵ نییە
*مەکتەب سیاسی پارتی،پێی ئەڵێن:خوا شایەتە ئێمە ھیچمان بەدەس نییە،بچۆ لای براگەورە
*لای دکتۆری پڕۆستات،پێی ئەڵێ:زەحمەت نەبێ قەلانی کە
*لای کارمەندی بێزار:وەرە ماچێکم بەرێ بەساقەی ئەوخوایەت بم
*ماڵە خەزوران،بووکێ مەسیجی بۆ ئەنێرێ:یاخوا بەخێر بێی نوور وە پاتەوە
*عیادەی دکتۆری چاو،سکرتێرەکە پێی ئەڵێ:ھەشتاو سێ کەست لە پێشەوە ماوە
*حیزبەکانی موعارەزە،بە صەراحەت پێی ئەڵێن:دانیشە برا ،بەخوا تۆش ھیچت پێ ناکرێ
*بەڕێوەبەرایەتی رۆشنبیری ،بابەکر دڕەیی سەد ڕەسمی لەگەڵدا ئەگرێ
*داڤۆس،لە دڵی خۆیدا ئەڵێ :باوکە ڕۆ خۆ من لە چاویاندا مەلائیکەتم
*ھەڵکەوت زاھیر ،پێی ئەڵێ: جوانیش نیت لەحنێنکی سەریعت بۆ ھەڵکڕوزێنم
*مەکتەب سیاسیی یەکێتی ،پۆلیسەکە تێی ئەخوڕێ:کەسی لێ نییە ،برادەران لە خاریجن
*یەکێتی نووسەران،رجای لێ ئەکەن:وەرە با کۆڕێکت بۆ بگرین

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket