riklam

وەزیری رۆشنبیری: لە سلێمانی فێستیڤاڵی گەورە سازدەکرێت

ئەدەب وهونەر 06:12 PM - 2020-02-02
.

.

وەزیری رۆشنبیری هەرێم رایدەگەیەنێت لەمسداڵدا لە سلێمانی ڤێستیڤاڵی گەورە بەڕێوە دەچێت و ١٣ فێستیڤاڵی گەورەش لە هەرێم بەڕێوەدەچێت.

وەزیری ڕۆشنبیری حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا وەزیری ڕۆشنبیری حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند وەزارەتی ڕۆشنبیری ئەركی ۱۳ فێستیڤاڵی گەورە لە سەرتاسەری هەرێمی كوردستان لە ئەستۆ دایە لەمساڵیشدا ۲ فێستیڤاڵی گەورە لە سلێمانی بەڕێوەدەچێت.

وتیشی، یەکێک لە فێستیڤاڵەکان لە مانگی ۱۰ی ئەمساڵدایە كە فێستیڤاڵێكی نێودەوڵەتیە و بەبۆنەی بونی سلێمانی بە یەكێك لە شارە داهێنەرەكان و ئەویتریشیان لە مانگی نیسانی ئەمساڵە هەفتەی سلێمانی بەڕێوە دەچێت كە چالاكی هونەری و كلتوری ڕۆشنبیری جیاجیای تێدا نمایش دەكرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەڕێوەبەرایەتی ڕۆشنبیری سلێمانی سەرپشك كراوە بۆ ئەوەی هەر لە ئێستاوە ئامادەكاری بۆ سازدانیان ئەنجام بدات و بودجەكەشی وەزارەتی ڕۆشنبیری دابینی دەكات.

PUKmediaتایبەت

فۆتۆ/ دانا حەمەغریب

٧٨.jpg

٥٦.jpg

٤٥.jpg

٢٣.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket