riklam

ئه‌زه‌له‌یی ململانێی كه‌ركوك

جینۆساید‌‌ 07:19 PM - 2020-02-01
.

.

مه‌ریوان عه‌لی محه‌مه‌د
هه‌ر له‌سه‌رده‌می نه‌بووخوزنه‌سر كه‌ پرده‌ به‌ردینه‌ دێرینه‌كه‌ی كه‌ركوكی به‌ دیله‌ جوله‌كه‌كان دروستكرد بۆ گه‌شتپێكردنی ژنه‌كه‌ی  بۆ ناوچه‌ شاخاوییه‌كان، تا سه‌رده‌می  ئه‌سكه‌نده‌ری گه‌وره‌ و هۆزه‌كانی قه‌ره‌قۆینلو وئاق قۆینلو كه‌ له‌گه‌ڵ  له‌شكری  سه‌لجۆقییه‌كان له‌ ئاسیای ناوه‌راسته‌وه‌ هاتبوون  بۆ كۆنترۆڵ كردنی ئه‌و رێگا  بازرگانییه‌ سه‌ره‌كییه‌ی كه‌ركوك كه‌  هه‌ر  سێ ئاراسته‌ی وڵاتانی فارس و ئه‌سته‌مبول و به‌غدا   به‌یه‌ك ده‌به‌ستێته‌وه‌ ,بۆ شه‌ره‌ خوێناوییه‌كه‌ی نێوان هه‌ردوو ئیمپراتۆرییه‌تی سه‌فه‌وی و عوسمانی بۆ داگیركردنی شاری كه‌ركوك  له‌ ساڵی 1732تا ده‌گاته‌ ئه‌مرۆ، دانیشتوانی شاری كه‌ركوك باجی ململانێی چاوچنۆكیی چاوتێبراوانی ده‌ره‌وه‌ ده‌داته‌وه‌, بێگومان شه‌ر و شۆری ئه‌و داگیركاریانه‌ له‌ چه‌ندین رووه‌وه‌ كاری نێگه‌تیفی كردۆته‌ سه‌ر دانیشتوانی  ره‌سه‌نی شاره‌كه‌ كه‌ به‌پێی هه‌موو به‌لًگه‌ مێژووییه‌كان زۆرینه‌ كورد بوون, به‌ڵام ئه‌و زۆرینه‌ كورده‌ له‌شارێكی گرنگی وه‌كو كه‌ركوك له‌و سه‌رده‌مه‌وه‌ تا ئه‌مرۆ هه‌م له‌لایه‌ن توركیا هه‌م له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غداوه‌ هه‌زم نه‌كراوه‌ بۆیه‌ ده‌بینین هه‌م تورك له‌سه‌رده‌می عوسمانییه‌كاندا هه‌وڵی به‌تورككردنی شاره‌كه‌ دراو هه‌م له‌سه‌رده‌می دروستبوونی ده‌وڵه‌تی عیراق له‌ساڵی 1921 تا ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی سه‌دام حسین به‌وه‌ی ئێستاشه‌وه‌ هه‌وڵ بۆ ته‌عریبكردنی شاره‌كه‌ دراوه‌, به‌ ڵام نه‌ تورك له‌تورككردنی كه‌ركوك سه‌ركه‌وتبوون نه‌عه‌ره‌به‌ شۆڤێنیه‌كانیش له‌ته‌عریبكردنی شاره‌كه‌ سه‌ركه‌وتوبون , به‌ڵام ئه‌و دوولایه‌نه‌ داگیركاره‌ ده‌ستبه‌تاڵنه‌بوون له‌ پیلانه‌كانیان به‌ڵكو توانیویان به‌شێوازی جۆراو جۆر زیانی گه‌وره‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی كوردی شاره‌كه‌ بوه‌شێنن , توركیا له‌سه‌رده‌می عوسمانییه‌كاندا توانیان  به‌ پیلانێكی قێزه‌ون كه‌ تیایدا هه‌ندێ بنه‌ماڵه‌ی ناوداری شاره‌كه‌ی سه‌رپشك بكه‌ن به‌ ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی سه‌رجه‌م ماڵو موڵك و زه‌ویوزاریان یان گۆڕنی ناسنامه‌ی خۆیان له‌ كورده‌ و بۆ توركمان, ئه‌وه‌و چه‌ندین شێوازی دیكه‌ بۆ به‌رزكردنی كێرڤی ژماره‌ی توركمانی شاره‌كه‌ له‌كه‌مینه‌وه‌ بۆ زۆرینه‌, له‌ولاشه‌وه‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غدا هه‌ر له‌سه‌ره‌تای دروستبوونی ده‌وڵه‌تی عیراق له‌  ساڵی  1921 بۆ حكومه‌ته‌كه‌ی سه‌دام و به‌وه‌ی ئێستاشه‌وه‌  چه‌ندین هه‌ڵمه‌تیان بۆ گۆرینی  دیموگرافیای ناوچه‌كه‌ به‌كارهێنا بۆ لاسه‌نگكردنی ژماره‌ی عه‌ره‌ب له‌به‌رامبه‌ر كورد و توركمان كه‌ تیایدا سه‌ره‌تا ده‌ستیان كرد بۆ گواستنه‌وه‌ی هه‌ردوو گه‌وره‌ عه‌شیره‌تی جبور و عوبێد له‌ باشوره‌وه‌ بۆ ده‌وروبه‌ری كه‌ركوك و ناوچه‌ی حه‌ویجه‌ و زه‌وتكردنی زه‌وی و زاری جوتیارانی كورد و توركمانی ناوچه‌ و به‌خشینیان به‌ عه‌ره‌بی هاورده‌ و گۆرینی ناوی كه‌ركوك بۆ ته‌ئمیم و ته‌رحیل و ته‌هجیركردنی كوردانی كه‌ركوك و تاپۆنه‌كردنی موڵك و عه‌قارات  به‌ناوی هاوڵاتی كورد ,  ئه‌و پرۆسه‌یه‌ش   به‌رده‌وام بوو تا هێنانه‌ خواره‌وه‌ی په‌یكه‌ره‌كه‌ی سه‌دام له‌ ساڵی 2003, له‌دوای ساڵی 2003شه‌وه‌ بۆ  رۆژانی رووداوه‌كه‌ی 16ی ئۆكتۆبه‌ر  كه‌ جله‌وی به‌رێوه‌بردنی شاره‌كه‌ به‌ده‌ست  كورده‌وه‌ بوو . دانیشتوانی ئه‌و شاره‌ به‌هه‌موو پێكهاته‌كه‌یه‌وه‌ ببونه‌ قوربانی ململانێی ناوخۆیی حزبه‌ كوردستانییه‌كان و هه‌ر خۆشیان  باجی ململانێی سیاسه‌تی حزبه‌كوردییه‌كاندا و دواجار بێسه‌رپه‌رشت مانه‌وه‌ , ئێستاش دوای ئه‌و هه‌موو ململانێ كۆن و ئه‌زه‌لییه‌ی به‌رۆكی  شاره‌كه‌ی گرتووه‌, كوردانی شاره‌كه‌ بێئومید نه‌بوون و ناسنامه‌ی ره‌سه‌نی خۆیان و كوردستانیی بوونی شاره‌كیان به‌ مولكی دونیا نه‌گۆریوه‌ته‌وه‌   چاوه‌رێی هیمه‌تێكی نیشتمانیی و شه‌ریفانه‌ن ده‌سبخه‌نه‌ ناوده‌ستیانه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی  له‌و زوڵمه‌ ئه‌زه‌لییه‌ رزگاریان بكه‌ن كه‌ له‌دێرزه‌مانه‌وه‌ یه‌خه‌ی گرتوون.

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket