ڤایرۆسی كۆرۆنا و خۆپاراستن
بیروڕا 10:29 PM - 2020-01-31.
❖ كۆرۆنا ڤایرۆس چیه؟
كۆرۆنا یه‌كێكه له ده‌یان جۆره ڤایرۆس، له به‌كتریا زۆر جیاوازن بۆیه‌ش به ئه‌نتی بایۆتیك ناكوژرێن. پێی دگوترێ كۆرۆنا، چونكه له ژێر میكرۆسكۆپی ئه‌لیكرتۆنیدا شێوه‌كه‌ی له تاج ده‌چێ.
كۆرۆنا چه‌ند جۆرێكی هه‌یه و نه‌خۆشی جۆراوجۆر له مرۆڤ و گیانه‌وه‌رانی دیكه په‌یدا ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌وی ئێستا كه ره‌نگه له گیانله‌به‌رانی دیكه به‌ربڵاو بووبێ به‌ڵام بازی داوه‌ته نێو مرۆڤ. واته مرۆڤ یه‌كه‌مجاره تووشی ده‌بێ و هێشتا به‌رهه‌ڵستی سروشتی له‌نێو كۆمه‌ڵگادا
په‌یدا نه‌بووه.
❖ تا چه‌ند كوشنده‌یه؟
كۆرۆنا ڤایرۆس به‌و ئاسته كوشنده نیه كه خه‌ڵك لێی ده‌ترسێ.
• زۆرینه‌ی هه‌ره زۆری خه‌ڵك (به‌تایبه‌تی لاوان و ئه‌وانه‌ی له‌ش ساغن) كه توش ده‌بن ره‌نگه هه‌ستی پێ نه‌كه‌ن، وه‌یان نه‌خۆشیه‌كی سووك ده‌یانگرێ و چاك ده‌بنه‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی بزانن كۆرۆنا بووه.
• كه‌مینه‌یه‌كی بچووك به هۆكاری جیاواز نه‌خۆشیه‌كه به قورسی ده‌گرن و له نێو ئه‌وانیشدا كه‌مینه‌یه‌كی زۆر بچووكتر ده‌مرن، له نێو ئه‌وانه‌شدا خه‌ڵكی پیر و ئه‌وانه‌ی كۆئه‌ندامه هه‌ناویه‌كانی له‌شیان باش كارناكات چانسی چاكبوونه‌وه‌یان كه‌متره. نیوه زیاتری نه‌خۆشه‌كانی به قورسی گرتوویانه ته‌مه‌نیان له سه‌رووی شه‌ست ساڵیه‌وه بووه.
• چاره‌سه‌ری كاریگه‌ر له ئارادا نیه، به‌ڵام جیاكردنه‌وه‌ی نه‌خۆش و ئۆكسجین و چاره‌سه‌ری ده‌رهاویشتیه‌كانی له كه‌شی ناو نه‌خۆشخانه‌یه‌كی مۆدێرندا پێویستن.
❖ چۆن بڵاو ده‌بێته‌وه؟
ڤایرۆسه‌كه له سیپه‌لاك و بۆڕیه‌كانی هه‌ناسه‌دایه، له‌گه‌ڵ هه‌ناسه‌دان، قسه‌كردن، كۆخه، پژمین ده‌پڕژێته ده‌وروبه‌ر. ماوه‌ی چه‌ند رۆژێك هه‌تا دوو هه‌فته‌ی پێ ده‌چێ هه‌تا نیشانه‌ی نه‌خۆشی له نه‌خۆشێكی نوێ‌دا به‌ده‌ر ده‌كه‌وێ. كێشه ئه‌وه‌یه كه زۆربه‌ی هه‌ڵگرانی ڤایرۆس ئاگایان لێ نیه كه ده‌یگرن و پێش ئه‌وه‌ی نیشانه‌كانی نه‌خۆشیه‌كه‌یان لێ هه‌ڵبدات بڵاوی ده‌كه‌نه‌وه.
❖ بۆچی له چین سه‌ری هه‌ڵداوه:
چونكه ژماره‌ی دانیشتوانی زۆره و خه‌ڵك و باڵنده و ئاژه‌ڵ و گیانه‌وه‌ری دیكه زۆر له‌یه‌كه‌وه نزیكن، جا له‌رێگه‌ی به‌خێوكردنه‌وه بێ وه‌یان خواردنی ئه‌و جۆره گیانه‌وه‌رانه. زۆر له ڤایرۆسه كوشنده و درمه‌كانی پێشووش هه‌ر له‌وێ سه‌ریان هه‌ڵداوه. ئه‌وجاره‌شیان، نیوه‌ی نه‌خۆشه‌كانی مانگی دیسه‌مبه‌ر په‌یوه‌ندیه‌كیان به له ماركێتی گیانه‌وه‌ران وه‌یان خواردنی گیانه‌وه‌ری ئاوی هه‌بووه.
❖ ڤایرۆسه‌كه تا چه‌ند بڕ ده‌كات و مرۆڤایه‌تی له مه‌ترسیدایه؟
ڤایرۆسه‌كه زۆر بڕ ناكات و له كۆتاییدا به رێگه‌ی جیاوازه‌وه رێگه‌ی لێ ده‌گیردرێت. بۆیه مرۆڤایه‌تی له مه‌ترسیدا نیه. له ئێستادا هه‌تا دۆزینه‌وه‌ی ڤاكسین وه‌یان چاره‌سه‌ر، باشتره خۆت بپارێزی.
• دووركه‌وه له‌وانه‌ی نه‌خۆشن، پاكوخاوێنی و ده‌ستشووشتن گرنگن. كه تێكه‌ڵاوی خه‌ڵكت كرد، هه‌وڵده ده‌ست له ده‌م و لوت و چاوت مه‌ده. له جیاتیان كلینیكس بۆ ئه‌و مه‌به‌ستان به‌كار بهێنه هه‌تا ئه‌و كاته‌ی ده‌ست ده‌شۆیت وه‌یان ته‌عقیمی ده‌كه‌یت.
• خه‌ڵك ماچكردن، تۆقه‌كردن باش نین. تێكه‌ڵاوی خه‌ڵكی زۆر له ژووری داخراوی بچو‌وكدا باش نیه.
• له‌كاتی تێكه‌ڵبوون، هه‌ناسه‌ی به‌رامبه‌ر هه‌ڵمه‌مژه، تۆزێك دووره‌په‌رێز به، به‌تایبه‌تی خۆت له‌وانه بپارێزه كه ده‌كۆخن و ده‌پژمن.
• له‌ش ساغی، ئاو خواردنه‌وه، خواردنی باش، وه‌رزش، چوونه به‌ر هه‌وای فرێش، هه‌موویان هاوكاریت ده‌كه‌ن.
دلاوه‌ر عه‌لائه‌دین
PUKmedia تایبه‌ت
هەواڵی زیاتر
-
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
11:14 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
02:02 PM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: ئارامی سلێمانی هێڵی سوورە
08:59 PM - 2024-04-19
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
05:56 PM - 2024-04-19
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
10:43 AM - 2024-04-19
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:09 AM - 2024-04-19
زۆرترین خوێنراو
-
پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم ره‌زامه‌ندی به‌غدای ده‌وێت
کوردستان 10:40 AM - 2024-04-20 -
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
پرسەنامە 11:14 PM - 2024-04-19 -
قوباد تاڵەبانی: ئارامی سلێمانی هێڵی سوورە
کوردستان 08:59 PM - 2024-04-19 -
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
کوردستان 05:56 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
کوردستان 02:02 PM - 2024-04-19 -
پێشمەرگەی دێرین سەردار محەمەد بەسەردەکرێتەوە
ی ن ک 01:01 PM - 2024-04-19 -
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
عیراق 10:43 AM - 2024-04-19 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:09 AM - 2024-04-19