riklam

چۆن خۆمان له‌ كۆرۆنا بپارێزین ؟

هەمەرەنگ 09:46 PM - 2020-01-31
.

.

ئه‌م جۆره‌ ڤایرۆسه‌ نوێیه‌ بۆ یه‌كه‌مجار له‌وڵاتی چین ده‌ركه‌وت له‌كۆتای ساڵی 2019، ته‌مه‌نی ئه‌م ڤایرۆسه‌ ته‌نیا (6) كاتژمێره‌، به‌ڵام له‌شوێنی شێدار زیاتر ده‌مێنێته‌وه‌، تاكو ئێستا بووه‌ته‌ هۆی گیان له‌ده‌ستدانی نزیكه‌ی 200 كه‌س ونزیكه‌ی 8 هه‌زار كه‌سیش تووشبووی نه‌خۆشییه‌كه‌ن، هه‌روه‌ها له‌ دواین راگه‌یه‌ندراویدا، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ره‌تی كردووه‌ته‌وه‌ هیچ حاڵه‌تێك له‌ هه‌رێمی كوردستان تۆمار كرابێت.

نیشانه‌كانی ڤایرۆسی كۆرۆنا تاكو 10 ڕۆژ له‌كه‌سی توشبودا ده‌رناكه‌وێت، به‌ڵام پاش ده‌ركه‌وتنی نیشانه‌كانی بریتین له‌:
1-  سه‌رئێشه‌و ماندوبوون.
2-  هاتنه‌ خواره‌وه‌ی ئاو به‌ لووتدا.
3-  به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ گه‌رمی له‌ش بۆ سه‌روو38پله‌.
4-  ته‌نگه‌ نه‌فه‌سی.
5-  ئازار له‌ماسولكه‌كان.

شێوازی خۆپاراستن له‌ نه‌خۆشییه‌كه‌ش به‌م رێگایانه‌ی لای خواره‌وه‌ ده‌بێت:
1-  دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌و كه‌سه‌نه‌ی نیشانه‌ كانی تێدایه‌.
2-  شووشتنی ده‌ست به‌ به‌رده‌وامی.
3-  به‌كارهێنانی ده‌مامك.
4- دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌ئاژه‌ڵ و باڵنده‌كان.
5-  دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌شوێنی قه‌ره‌باڵغ.
6-  نه‌خواردنی گۆشتی باش نه‌كوڵاو.
7-  وازهێنان له‌ ته‌وقه‌كردن و ماچكردنی كه‌سی به‌رامبه‌ر.


تائێستا زیاتر له‌ 20 وڵات ڤایرۆسه‌كه‌ی تێدا ده‌ركه‌وتووه‌و ته‌ندروستی جیهانیش ڤایرۆسه‌كه‌ به‌مه‌ترسیدار وه‌سف ده‌كات و داوا له‌وڵاتان ده‌كات رێكاری توند له‌دژی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و ڤایرۆسه‌ بگرنه‌به‌ر.


PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket