ئه‌وسا و ئێستا
ئەدەب وهونەر 10:37 AM - 2020-01-31.
كاتی خۆی سه‌رقاڵی ته‌خته‌یه‌ك بووم كه پێیان ئه‌وت كه‌مان، كه‌مانچه، ڤیۆل،،، ئێستا ئه‌زانم كه ھه‌ڵبژارده‌یه‌كی جوان بوو،،ئه‌و ته‌خته و ژێیه، چ جیھانێكی بچوك بوو و چ كارامه‌یه‌كی گه‌وره بوو.
كه ناسك بوو ئه‌و دونیایه‌ی زمانی باڵا و كلاسی به‌رزی خۆشه‌ویستی تێدا ئه‌خوێندرا، كه به‌ھادار بوو ئه‌و ته‌مه‌نه‌ی كه به‌خشین و فیداكاریمان تیایدا سه‌رمشقی خود بوون و كورد بوونمان بوو.
كاشكی سروشت و جوانی و موزیك و ھونه‌ر و ئه‌ده‌ب و كوردایه‌تی، وه‌ك جاران به‌ھای خۆی بۆ ئه‌گه‌ڕایه‌وه، ھیوا و ئومێد و فه‌نتازیای منداڵی و مێردمنداڵی و لاویمان، به‌م شێوه‌یه تارمایی ته‌ڵخ تاڵانی نه‌ئه‌كرد.
مرۆڤه‌كانی سه‌رده‌می پاكییه‌كان ئالوده‌ی ئه‌م جیھانه ئالوه‌ده‌یه نه‌بوون، نه‌بووبونه ڕۆبۆتی ئه‌و مۆبایله‌ی به ده‌ستیانه‌وه‌ن، نه‌بووبونه ئاوێته‌ی زنجیره دراما بێ كه‌ڵكه توركییه‌كان، گوڵه‌به‌ڕۆژه و نێرگه‌له ساته ڕامانه‌كه‌نییانی لێ نه ئه‌سه‌ندن.
تی ڤی و ھه‌واڵه فه‌یكه‌كان گه‌مه‌ی به عه‌قڵیان نه‌ئه‌كرد.
مرۆڤ خاوه‌نی خۆی بوو، یا باش بوو یا جاش، یا ڕه‌ش بوو یا سپی.
ئێستا ھه‌موو دنیا به میدیا و مۆبایل به‌ڕێوه ئه‌چێت، یا ئاكتێڤیت یا پاسیڤ، یا جوڵێنه‌ری یا جوڵێنراو.
كه‌م كه‌س ئه‌بینیت خاوه‌ن كه‌سایه‌تیه‌كی نه‌جوڵاو و نه‌گۆڕ بێت، به‌پێی سات و كات و شوێن وه‌ك حه‌ربا ڕه‌نگ و ده‌نگت بۆ ئه‌گوڕێت.
كه‌م كه‌س ئارامه و ئاسوده‌یه، ھه‌مووی ھێلاك و بیزاره، ڕه‌خنه له ھه‌موو شت و له ھه‌موو بابه‌تێك ئه‌گرێت، ته‌نھا له خۆی نه‌بێت.
جاران خود خاوه‌نی خۆی بوو، به ئاسانی ئه‌تناسییه‌وه، ئێستا ئاسته‌مه بێناسیته‌وه، ڕه‌نگاوڕه‌نگی وبێ ڕه‌نگی ھه‌مووی گرتوه‌ته‌وه.
ھه‌ر بۆیه مرۆڤه‌كانی جاران ھاوڵاتی جوگرافییه‌كی دیاریكراو بوون، ئێستا خۆیان به ھاووڵاتی جیھان ئه‌زانن، ھه‌ر بۆیه نه خاوه‌نی جوگرافیای خودی خۆیانن نه خاوه‌نی جیھانیشن.
گه‌ڕانه‌وه بۆ خودی خۆمان و ئاشتكردنه‌وه‌ی شته جوانه‌كانی ژیان به خۆمان له‌م سه‌رده‌مه ڕومه‌ڵخه‌زانه، ھیچ نه‌بێت پاراسیتۆڵێكی ئازارشكێنه.
دانا ھه‌ڵه‌بجه‌یی
لاھای
هەواڵی زیاتر
-
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 08:13 PM - 2024-04-25 -
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 07:58 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
کوردستان 07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
کوردستان 04:57 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 04:11 PM - 2024-04-25 -
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
کوردستان 01:36 PM - 2024-04-25 -
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا: کۆمەڵانی خەڵک چاوی ئومێدیان لە یەکێتییە
ی ن ک 01:29 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
کوردستان 12:25 PM - 2024-04-25