له یادی ئارام‌دا؛ کۆتاییه خه‌مناکه‌کانی پاڵه‌وان
بیروڕا 09:51 PM - 2020-01-30.
هه‌ر سه‌رده‌مێک پاڵه‌وانی خۆی هه‌یه، ئه‌ڵبه‌ته هه‌ر پاڵه‌وانێکیش کوڕی سه‌رده‌مه‌که‌ی خۆیه‌تی.
پرسی ئه‌م وتاره پرسی قسه‌کردنه له پاڵه‌وانه‌کانی ئه‌م سه‌رده‌مه‌مان.
به‌ڵام بۆچی پێویسته پاڵه‌وانه‌کانی خۆمان بناسین؟ له‌به‌ر یه‌ک هۆی سانا، تا به سه‌رده‌مه‌که‌ی خۆمان باشتر ئاشنا بین.
کورده‌واری ئه‌مڕۆشی له‌سه‌ر بێت یه‌ک جۆر پاڵه‌وانی ناسیوه، ئه‌ویش پاڵه‌وانی شۆڕشگێڕه، یان ئه‌وه‌ی زۆر جاران به جه‌نگاوه‌ر ناوده‌برێت. له‌پێش هه‌مووشیانه‌وه پاڵه‌وانه شه‌هیده‌کان. ره‌نگه ئارام (شاسوار جه‌لال) له یاده‌وه‌ری (هه‌ر هیچ نه‌بێت) ئه‌م نه‌وه‌یه‌ماندا یه‌کێک له دیارترینی ئەم تەرزەی پاڵەوان بێت.
ئه‌رکی ئه‌م وتاره قسه‌کردن نیه له ژیان و کارنامه‌ی ئارام، هێنده‌ی ته‌وزیفکردنی یادی شه‌هیدبوونێتی (١٩٧٨/١/٣١) به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆکردنێکی سه‌ره‌تایی سه‌باره‌ت به چه‌مکی پاڵه‌وان و ئه‌گه‌ره‌کانی سه‌رهه‌ڵدانی پاڵه‌وانی نوێ له کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی‌دا. دیاره ئه‌مه وا ناکات ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌یه‌کی راگوزه‌ریش بێت، دوور له ته‌وزیفکردنی حیزبییانه، له‌سه‌ر هه‌ندێک جومگه‌ی گرنگی ئه‌و تێکۆشه‌ره ده‌گمه‌نه هه‌ڵوه‌سته نه‌که‌ین.
ئارام پاڵه‌وانی سه‌رده‌مێکه که شۆڕش سیما و ناسنامه‌یه‌تی، سه‌رده‌مێک که چینه چەوساوەکان و گه‌لانی کۆڵۆنییه‌کان تێکڕا له میانه‌ی کولتورێکی شۆڕشگێڕانه‌ی قوتابخانه‌ی مارکسیزمه‌وه، له رابووندا بوون. پاڵه‌وانه‌کانی ئه‌م سه‌رده‌مه ئایدۆلۆژیستی سه‌رسه‌ختن، چیرۆکی نه‌به‌ردییه‌کانیان ماکی چه‌ندین کاری ئه‌ده‌بی و هونه‌ری ناوازه‌ی سه‌رتاسه‌ری جیهان بوون. راستییه‌که‌ی پێداچوونه‌وه به مێژووی تێکۆشانی ئه‌م سه‌رده‌مه، ئاشنابوونه به پۆلێک پاڵه‌وانی شۆڕشگێڕ که له زۆر رووه‌وه به یه‌کدی ده‌چن، چێ گیڤارا دیارترین سیمبوڵی پاڵه‌وانه شۆڕشگێڕه‌کانی ئه‌م سه‌رده‌مه‌یه.
ئارام له زۆر رووه‌وه له گیڤارا ده‌چێت، به‌هه‌مان شێوه‌ی گیڤارا ئارامیش باوه‌ڕی به خه‌باتی چه‌کدارانه و جه‌نگی پارتیزانی و دروستکردنی کوانووی شۆڕشگێڕانه له گونده‌کاندا هه‌بوو. ئارام وه‌کو گیڤارا شۆڕشگێڕێکی تاکوته‌نها بوو، هه‌موو ئه‌و هاتوهوریای خۆبه‌خاوه‌ن زانین و دروستکردنی گروپ و ده‌سته‌یه به‌ناوی ئه‌و و پاش مه‌رگی ئه‌و، جگه له درۆیه‌کی گه‌وره چی دی نه‌بوو. کارکردنی ئه‌م دوو پیاوه شۆڕشگێڕه زیاتر له کارکردنی پێغه‌مبه‌ران ده‌چوو، هه‌ردووکیان هه‌ڵگری په‌یام، ته‌نها، عەگید و جه‌ربه‌زه. له خۆڕا نیه تا ئێستا وێنه‌کانی گیڤارا له‌پاڵ وێنه‌کانی عیسای مه‌سیحدا له ماڵه هه‌ژاره‌کانی ئه‌مه‌ریکای لاتیندا هه‌ڵده‌واسرێن.
ئه‌گه‌رچی کاریزما چه‌مکێکی سۆسیۆلۆژی سه‌ر به مۆدێرنه‌یه، به‌ڵام گه‌وره کۆمه‌ڵناسی ئه‌ڵمانی ماکس ڤێبه‌ر نموونه‌ی دیاری کاریزما له که‌سایه‌تی پێغه‌مبه‌ران، پاڵه‌وانه جه‌نگاوه‌ره‌کان و گه‌وره دیماگۆگه‌کاندا ده‌بینێته‌وه. ئه‌وه راسته ئارام وه‌کو گیڤارا کاراکته‌رێکی کاریزمایی نه‌بوو، چونکه نه ته‌مه‌ن و نه سه‌رده‌مه‌که‌ش بواریان نه‌دا ئه‌و ببێته کاریزما، به‌ڵام ئارام به‌تایبه‌تیش پاش مه‌رگی بووه سه‌رمه‌شق (ئه‌وه‌ی له زمانی ئه‌ڵمانیدا به فۆربیلد ناوده‌برێت).
به‌پێچه‌وانه‌ی سه‌رکرده درۆزنه‌کانه‌وه، ئارامیش وه‌کو گیڤارا ئاماده‌بوو له پێناوی په‌یامه‌که‌یدا و پێش ئه‌وه‌ی خه‌ڵکی بکاته قوربانی، خۆی قوربانی بێت. قوربانیدان ئه‌و پنته‌یه که ئیتر لێیه‌وه پاڵه‌وان به شێوازێکی تر لامان ئاماده ده‌بێت، ئاماده‌بوونێک که لێوان لێوه له ژیان. له راستیدا ئه‌وه گیڤارا نه‌بوو که مرد، به‌ڵکو کاسترۆی هاوڕێی بوو، ئه‌وه‌ی مردووه ئارام نیه، به‌ڵکو ئه‌و لاشانه‌ن که رۆژانه به ته‌نیشتمانه‌وه تێپه‌ڕ ده‌بن به‌ڵام بۆگه‌نیان وڵاتێکی هه‌راسان کردووه.
* * *
پرسیاری هه‌نوکه‌یی ئه‌وه‌یه، ئاخۆ ساته‌وه‌ختی ئێستامان بوار بۆ دووباره‌بوونه‌وه‌ی دروستکردنی مانا بۆ مه‌رگی که‌سه‌کان ده‌دات؟ به واتایه‌کی دی: ئاخۆ چی تر قوربانیدان بوارێکی پاڵه‌وانسازه؟
که باس له دروستکردنی مانا بۆ مه‌رگ ده‌که‌ین ده‌بێت ئه‌وه‌مان له‌بیر بێت که مه‌رگ و قوربانیدانی که‌سه‌کان ته‌نها له‌لایه‌ن حیزب و گروپی سیاسییه‌وه مانای له یاده‌وه‌ری ئێمه‌دا بۆ دروست کراوه، حیزبیش وه‌کو ده‌زگایه‌کی ئایدۆلۆژی مانای جیا جیا به‌مه‌به‌ستی جیا جیا ده‌به‌خشێته پاڵه‌وانه‌کانی. راستییه‌که‌ی (شه‌هید) که لای حیزب ئاماژه‌یه بۆ پاڵه‌وان، چه‌مکێکی یه‌کجار سته‌ملێکراوه. حیزب هه‌ر به‌وه‌وه ناوه‌ستێت که جیاوازی له نێوان شه‌هیده پاڵه‌وانه‌کانیدا دروست بکات، به‌ڵکو هه‌ر کاتێک بیه‌وێت خۆی ده‌کاته‌وه به سێبه‌ری وان، به مانایه‌کی دی، ئه‌وه ئه‌ندام و سه‌رکرده زیندووه‌کانی حیزبن ده‌بنه‌وه شه‌ریکه‌به‌ش له سه‌رمایه مه‌عنه‌وییه‌که‌ی ئه‌واندا نه‌ک به‌پێچه‌وانه‌وه.
له سه‌رده‌می شۆڕش و به‌رخۆداندا حیزب هه‌میشه پێویستی به پاڵه‌وانی نوێ هه‌یه، بۆیه له‌م بواره‌دا حیزبی کوردی وه‌کو بوونه‌وه‌رێکی نه‌رجسی ماکینه‌یه‌کی گه‌وره‌ی به‌قوربانیکردنی کۆمه‌ڵگه بووه له پێناوی درێژه‌دان به ته‌مه‌ن و گه‌وره‌بوونی خۆیدا، له خۆڕا نیه حیزبه گه‌وره‌کان ئه‌و حیزبانه‌ن که "روبار"ێک خوێنیان داوه. به‌ڵام حیزب که چی دی پێی ناکرێت له‌ڕێی قوربانیدانی ئه‌ندام و سه‌رکرده‌کانیه‌وه پاڵه‌وان چێ بکات، ناچاره دووباره و ناوبه‌ناو پاڵه‌وانه شۆڕشگێڕه‌کانی زیندوو بکاته‌وه، زیندووکردنه‌وه‌یه‌ک ته‌نها له‌ڕێی یادکردنه‌وه‌ی ئینشائی و کڵێشه‌داڕێژراوه‌وه. پرسه و یادکردنه‌وه بێ شوماره‌کانی ساڵانێکی دوورودرێژی پاش راپه‌ڕین و ته‌رخانکردنی کایه‌یه‌کی فراوانی ژیانی کۆمه‌ڵگه له‌و پێناوه‌دا و سه‌رهه‌ڵدانی بوارێکی تایبه‌تی راگه‌یاندن به بۆنه پرسه‌ئامێزه‌کان و په‌یدابوونی شاعیر و هۆزانڤانی پرسه‌گێڕ، گه‌واهی ئه‌و راستییه‌ن.
له سه‌رێکی تریشه‌وه و هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ ده‌ستگرتن به پاڵه‌وانی شۆڕشگێڕه‌وه و به‌هۆی ئه‌وه‌ی که ئیتر زه‌مه‌نی شه‌ڕه گه‌وره‌کان کۆتای‌یان هات، حیزب ناچاره بیر له دروستکردنی پاڵه‌وانی نوێ بکاته‌وه، بۆیه هه‌ر له دوای راپه‌ڕینه‌وه کوڕانی سه‌رکرده، سیاسه‌توانه ره‌وانبێژه‌کان، ملیۆنێر و ملیاردێره‌کان،.... وه‌کو نموونه‌یه‌کی نوێی پاڵه‌وان و له سه‌روو هه‌مووشیانه‌وه و له دیارده‌یه‌کی سیاسی سه‌رنجڕاکێشدا پارله‌مانتاره نوێیه‌کان وه‌کو مۆدێلێکی نوێی پاڵه‌وان خه‌ریکه جێ به هه‌موو پاڵه‌وانه‌کانی تر لێژ ده‌کات. ئێستا ئیتر سه‌رده‌می زێڕینی ئه‌م مۆدێله نوێیه‌ی پاڵه‌وانی کوردییه.
* * *
ئێمه ئێستا شاهیدی کۆتاییه‌کانی سه‌رده‌مێکین که سه‌رده‌می کۆتایی پاڵه‌وانه شۆڕشگێڕه‌کان و سه‌رهه‌ڵدانی مۆدێلێکی نوێی پاڵه‌وانین؛ مۆدێلی پاڵه‌وان/پارله‌مانتار.
پاڵه‌وانی شۆڕشگێڕ پاڵه‌وانێکی نه‌ته‌وه‌ییه، بۆیه هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌ک شک نابه‌ین پاڵه‌وانێک یان چه‌ند پاڵه‌وانێکی نه‌کردبێته سیمبوڵ. ئه‌گه‌ر رزگاری نیشتمان له میانه‌ی شۆڕشه‌وه خولیای پاڵه‌وانی شۆڕشگێڕ بووبێت، ئه‌وا دابینکردنی خزمه‌تگوزاری له میانه‌ی کاری پارله‌مانییه‌وه خولیای ئه‌م مۆدێله نوێیه‌ی پاڵه‌وانه. به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی ئێمه له وڵاتێک‌دا ده‌ژین هێشتا دوژمنان بۆنمان پێوه‌ده‌که‌ن، خه‌ون و خولیای ئه‌م مۆدێله نوێیه‌ی پاڵه‌وانی کوردی خه‌ون و خولیایه‌کی نیوه‌ناچڵ و هه‌ندێکجار فریوده‌رانه‌شه.
خه‌ونی بوون به کاریزما خه‌ونێکی زیندووی هه‌ر پاڵه‌وانێکه، له‌به‌رئه‌وه‌ی زۆربه‌ی جار به‌رگێکی ئه‌فسانه‌یی به به‌ری پاڵه‌وانی شۆڕشگێڕ‌دا کراوه، بۆیه به‌شێکی گه‌وره‌ی کاراکته‌ره کاریزماییه‌کانی سه‌ده‌ی پێش‌و، پاڵه‌وانه شۆڕشگێڕه‌کانن. راستییه‌که‌ی تا کۆمه‌ڵگه زۆرتر به‌ره‌و دامه‌زراوه‌ییبوون هه‌نگاو بنێت، بواری هه‌ڵکه‌وتن و ده‌رکه‌وتنی کاریزما به چه‌مکه ڤێبه‌رییه‌که‌ی که‌متر ده‌بێته‌وه. ره‌نگه یه‌کێک له به‌دبه‌ختییه‌کانی مۆدێله نوێیه‌که‌ی پاڵه‌وانی کوردی له‌وه‌دا بێت هه‌رچی ده‌کۆشێت دواجار نابێته کاریزما، کۆمه‌ڵگه‌ی مۆدێرن زیاتر کۆمه‌ڵگه‌ی ده‌رکه‌وتنی ئه‌ستێره‌یه (ئه‌وه‌ی به ئینگلیزی پێی ده‌وترێت ستار). ره‌نگه باشترین نموونه له‌و رووه‌وه گرتنه‌ده‌ستی پۆستی حاکمی کالیفۆرنیا بێت له‌لایه‌ن ئه‌ستێره‌ی پێشوی هۆلیوده‌وه ئارنۆڵد شڤارتسه‌نێگه. خۆ هانابردنی سه‌رۆکی ئه‌رژه‌نتین له سه‌رده‌می قه‌یرانه داراییه‌که‌ی وڵاته‌که‌یدا بۆ ئه‌ستێره‌ی تۆپی پێی ئه‌رژه‌نتینی مارادۆنا، نموونه‌یه‌کی تری دیاری کاریگه‌ری کاراکته‌ره ئه‌ستێره‌کانه له‌سه‌ر ژیانی کۆمه‌ڵگه مۆدێرنه‌کان.
به‌شێکی زۆری مۆدێلی نوێی پاڵه‌وانی کوردی که خۆی له نه‌وه‌ی پارله‌مانتاره نوێیه‌کاندا ده‌بینێته‌وه، مۆدێلێکی گومڕا، بێ سه‌واد، بێ ئه‌زمون و تا راده‌یه‌کی زۆر بێ ئینتیمان.
گه‌ر غروری پاڵه‌وانی شۆڕشگێڕی کوردیی سه‌رچاوه‌که‌ی ته‌حه‌داکردن و هه‌وڵی ژێره‌وژوورکردنی سیستمێکی تۆتالیتاری وه‌کو فاشیزمی به‌عسیی بووبێت، ئه‌وا پاڵه‌وانه نوێیه‌که‌ی کورده‌واری پاڵه‌وانێکی بێ غرور یان خاوه‌ن غرورێکی ساخته‌یه، چونکه گوتاری ئه‌م زیاتر گوتارێکی رۆژنامه‌وانی و سنورداره و کارکردنی ئه‌م کارکردنه له‌ناو خودی هه‌مان ئه‌و سیستمه‌ی که ئه‌م له سایه‌یدا بۆته پاڵه‌وان. له خۆڕا نیه به‌شێکی زۆری مۆدێله نوێیه‌که‌ی پاڵه‌وان، مامۆستا بێلایه‌نه‌کانی زانکۆ، میدیاکار و رۆژنامه‌نووسی ده‌مهه‌ڵه‌ن، ئه‌وانه‌ی له‌ڕێی شاشه‌کانی تیڤی و رووپه‌لی هه‌ندێک رۆژنامه‌وه هاتنه ناومان.
له راستیدا کولتوری په‌نابردن بۆ که‌سی بێلایه‌ن و خاڵیکردنه‌وه‌ی زانکۆکان له مامۆستا و په‌نابردنه به‌ر میدیاکار و رۆژنامه‌نووس بۆ کاری پارله‌مانتاری، به‌داخه‌وه داهێنانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان بوو. با له‌وه گه‌ڕێین که چۆن چۆنی لای به‌شێک له پاڵه‌وانه‌کانی ئه‌مڕۆی کورده‌واری پارله‌مانتاریی بۆته بزنسێکی به‌بڕشت، به‌ڵام بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان که له‌سه‌ر داروپه‌ردووی فراکسیۆنێکی رانه‌گه‌یه‌ندراوی حیزبیی (ریفۆرم)ه‌وه سه‌ریهه‌ڵدا، به‌مه‌به‌ستی دروستکردنی جیاوازی له‌گه‌ڵ ئه‌وانی دی، پشتی کرده کادر و سه‌رکرده حیزبییه‌کانی جارانی و که‌وته هه‌وڵی دۆزینه‌وه‌ی مۆدێله نوێیه‌که‌ی پاڵه‌وان؛ پاڵه‌وانی پارله‌مانتار. یه‌کێتیش به‌مه‌به‌ستی ئاشتکردنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ره تۆراوه‌که‌ی، له سه‌رێکه‌وه که‌وته سزادانی کادره‌کانی خۆی و بێبه‌ریکردنیان له به‌هره‌مه‌ندبوون به پۆستی پاڵه‌وانه نوێیه‌که، له سه‌رێکی دیشه‌وه که‌وته کێبڕکێ بۆ چنینه‌وه‌ی که‌سه بێوه‌یه‌کان.
پێده‌چێت پارله‌مانتاری بێ ئینتیما داهێنانێکی کوردیی بێت، ئه‌گینا ته‌نانه‌ت له دیموکراسییه خۆرئاواییه‌کانیشدا پارله‌مانتار سەرکردە و ئه‌ندامی حیزبه سیاسییه‌کانن. چما ئه‌رکی پارله‌مانتار کارکردن نیه بۆ به‌جێگه‌یاندنی کۆنسێپتێکی حیزبی؟
* * *
ماوه‌ته‌وه بڵێین کۆتاییه‌کانی سه‌رده‌می پاڵه‌وانی شۆڕشگێڕ کۆتاییه‌کی یه‌کجار خه‌مناکه، ئێمه ئێستا شاهیدی مه‌رگی دووه‌مجاری پاڵه‌وانی شۆڕشگێڕین. ئه‌مه کۆتایی سه‌رده‌مێکی رۆمانسییانه‌ی شۆڕشی نه‌وه‌یه‌کیشه که به‌داخه‌وه پێش دوژمن، سه‌رکرده به‌ڕێزه‌کان خۆیان، ئه‌وانه‌ی سه‌رکردایه‌تی ئه‌م نه‌وه زیندووه‌ی ئێمه‌شیان کرد، ته‌واو قێزه‌ون و ناشرینیان کرد، نه‌ک هه‌ر ئه‌وه، ئه‌وان له هێنانه سه‌رخوانی یەکبینەی رابردوو ، سه‌رمایه‌ی مه‌عنه‌وی نه‌وه‌یه‌ک و پاڵه‌وانه شۆڕشگێڕه‌کانی ئێمه‌یان ئه‌تک کرد.
PUKmedia نووسینی: خه‌بات عه‌بدوڵڵا
هەواڵی زیاتر
-
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18 -
وتەبێژی یەکێتی: حکومەت و پەرلەمانێکی کارامان دەوێت
02:20 PM - 2024-04-18 -
جه‌زای سه‌ید مه‌جید وه‌ك لێپرسراوی بەشی كارگێڕیی رێكخستن دهسبهكاربوو
01:21 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:05 PM - 2024-04-18 ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
سەرۆک بافڵ: یەکێتی ئامادەی هەڵبژاردنە
03:49 PM - 2024-04-18
کۆمسیۆن وادەی بانگەشەی هەڵبژاردن دیاریدەکات
10:29 AM - 2024-04-18
ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی بۆ ئاماده‌كارییه‌كانی هه‌ڵبژاردن كۆده‌بێته‌وه
10:01 AM - 2024-04-18
سەرۆک بافڵ و سەید عەممار حەکیم: گفتۆگۆی بنیاتنەرانە لە پێناوی سەقامگیریدا بێت
10:06 PM - 2024-04-17
زۆرترین خوێنراو
-
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
کوردستان 08:31 PM - 2024-04-18 -
ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
کوردستان 05:05 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
کوردستان 04:42 PM - 2024-04-18 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی ئامادەی هەڵبژاردنە
کوردستان 03:49 PM - 2024-04-18 -
وتەبێژی یەکێتی: حکومەت و پەرلەمانێکی کارامان دەوێت
کوردستان 02:20 PM - 2024-04-18 -
جه‌زای سه‌ید مه‌جید وه‌ك لێپرسراوی بەشی كارگێڕیی رێكخستن دهسبهكاربوو
کوردستان 01:21 PM - 2024-04-18 -
کۆمسیۆن وادەی بانگەشەی هەڵبژاردن دیاریدەکات
کوردستان 10:29 AM - 2024-04-18 -
ئێزدییەكان ، دیرۆك و دابونەریتیان
کوردستان 10:05 AM - 2024-04-18