riklam

وەزیری رۆشنبیری و لاوان: پێویستە گرنگی زیاتربە ناوەندەكانی لاوان بدرێت

ئەدەب وهونەر 09:47 PM - 2020-01-30
.

.

بەمەبەستی بەسەر كردنەوەو لەنزیكەوە ئاگاداربوون لە كار و چالاكیەكانیان ئەمرۆ ۲۰۲۰/۱/۳۰ حەمەی حەمە سەعید وەزیری رۆشنبیری و لاوان و وەفدی یاوەری  سەردانی بەرێوبەرایەتی گشتی لاوانیان كرد و لەلایەن جمال حسێن بەرێوبەری گشتی لاوان وبەرێوبەری بەرێوبەرایەتیەكانی لاوان لە سەرجەم  شارەكانی هەرێمی كوردستان  وكارمەندانی بەرێوبەرایەتیەكە پێشوازیان لێكرا.

 

لەمیانی كۆبونەوەیەكدا  وەزیری رۆشنبیری و لاوان گوێی گرت لە كێشەو گرفت و بەربەستەكانی بەردەم كارەكانیان وئەو كەموكوریانەی هەیانە لە كاتی ئەنجامدانی كارەكانیان پاشان چەند پێشنیارێك بۆ باشتر كردن و بەرەو پێشبردنی كارەكان خرانە روو هەرلەمیانی گفتوگۆكاندا  وەزیری رۆشنبیری و لاوان را گەیاندن لاوان داینەمۆی گۆرانكاریەكانن لە هەموو بوارەكان بۆیە پێویستە گرنگی زیاتربە ناوەندەكانی لاوان  بدرێت بەهەموولایەك كاربكەین بۆخزمەتی لاوان ،هەموولایەك هاوكاروپاڵپشتی یەكبین بۆ برەودانی زیاتر  بەم چینە.

 

لەكۆتایشدا بریاردرا لەماوەیەكی نزیك كۆبونەوەیەكی تایبەت بە كێشەكانی لاوان لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدارئەنجامبدرێت پاشان بەشەكانی بەرێوبەرایەتیەكەی بەسەركردەوە.

 

PUKmedia راگەیاندنی وەزیری رۆشنبیری حكومەتی هەرێمی كوردستان 

 

83300159_571429083410022_7797437092081958912_n.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket