riklam

شەجەریان لە نەخۆشخانە دەردەچێت

ئەدەب وهونەر 02:58 PM - 2020-01-30
.

.

پزیشکانی ئێران رایانگەیاند، هونەرمەندی گەورە محەمەد رەزا شەجەریان لەئێستادا باری تەندروستی جێگیرە و نەخۆشخانەی جێهێشتوە.

بەرپرسانی نەخۆشخانەی جەم لە ئێران رایانگەیاند: دوای ئەوەی لە چەند رۆژی رابردوو هونەرمەندی گەورەی ئێران محەمەد رەزا شەجەریان بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر سەردانی نەخۆشخانەی کرد، لە ئێستادا و پاش وەرگرتنی چارەسەر باری تەندروستی جێگیرە و نەخۆشخانەی جێهێشتوە.

جێی باسە، محەمەد ڕەزا شەجەریان گەورە مامۆستای ئاوازی ئێران ساڵی 1395ی هەتاوی بە بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆیەک ڕایگەیاند تووشی نەخۆشی شێرپەنجە بووە و تا ئێستای لەگەڵ بێت خەریکی وەرگرتنی چارەسەریی پزیشکییە.

مامۆستا محەمەد رەزا شەجەریان گەورە هونەرمەندی ئێرانی لە ساڵی 1940 لە شاری مەشهەد لەدایكبووە.

بنەماڵەی شەجەریان بنەماڵەیەكی ئایینی بوون و لەتەمەنی 9 ساڵیدا لەلایەن باوكیەوە پرۆڤەی قورئانخوێنی پێدەكرێت و ساڵێك ناخایەنێت وەك كەسێكی دەنگ خۆش لەشارەكەیدا ناوبانگ دەردەكات و لەكۆڕ و مەراسیمە ئایینیەكان قورئان دەخوێنێتەوە.

unnamed.jpg

بۆ یەكەمین جار لەساڵی 1952 دەنگی شەجەریان لەرادیۆی پارێزگای خوراسان بڵاوبووەوە.

مامۆستا شەجەریان یاری تۆپی پێی بەلاوە زۆر خۆشبوو و لەیانەی گەنجانی پارێزگای خوراسان یاری كردووە.

لەساڵی 1957 لەگەڵ مامۆستایەكی مۆسیقا ئاشنا دەبێت و بەشێوەیەكی ئاماتۆر لەڕادیۆی خوراسان ئاواز و قورئان دەخوێنێتەوە.

پاش ساڵێك لەكوڵیژ وەك مامۆستای قوتابخانە لەقوتابخانەی "خاجە نیزامولمولك" وانە دەڵێتەوەو لەو ساڵانەدا خۆی فێری ژەنینی ئامێری سەنتور دەكات.

مامۆستا شەجەریان لەساڵی 1961 لەگەڵ خاتوو "فەرخوندە گوڵ ئەفشان" ئاشنا دەبێت و لەشاری كوردنشینی قوچان پێكەوە ژیانی هاوبەش دەستپێدەكەن و ماوەی 30 ساڵ پێكەوە دەژین و دەبنە خاوەنی سێ كچ و كوڕێك.

لەساڵی 1962 دەبێتە بەرپرسی قوتابخانەی گوندی شائاباد و هەر لەم ساڵەدا یەكەمین منداڵیان بەناو راحیلە لەدایك دەبێت.

لەساڵی 1964 دووەمین كچی بەناو "ئەفسانە" لەدایك دەبێت.

لەساڵی 1966 بۆ پەرەپیدانی كاری هونەری دێتە تارانی پایتەخت و لەگەڵ مامۆستا گەورەكانی مۆسیقای ئێران ئاشنا دەبێت.

شەجەریان سەرەتا بەنازناوی "سیاوەش بیدكانی" خوێندنی ئاواز لەڕادیۆی ئێران دەستپێدەكات و دەنگی شەجەریان بۆ یەكەمین جار لەڕێی رادیۆوە بۆ خەڵكی ئێران پەخش دەبێت. ماوەی 4 ساڵ لەگەڵ رادیۆ ئێران هاوكاری دەكات و لەو ساڵانەدا لەژێر چاودێری مامۆستایانی گەورەی ئاوازی ئێران مەشق و پرۆڤەی مۆسیقایی دەكات.

مامۆستا شەجەریان بێجگە لەپرۆڤەكردنی ئاواز لەلایەن مامۆستا "بوزەری" خەریكی مەشقی خۆشنوسین دەبێت و لەهونەری خۆشنوسی پلەی مامۆستایی بەدەست دێنێت.

٥.jpg

لەساڵی 1973 بەهاوكاری مامۆستایان وەك محەمەد رەزا لوتفی و ناسر فەرهەنگفەر و حسێن عەلیزادە و جەلال زولفەنون و ژمارەیەكی دیكە لەهونەرمەندانی ئێرانی ناوەندێك بەناو ناوەندی پاراستن و پەرەپێدانی مۆسیقا دادەمەرزێنن.

لەساڵی 1975 یەكەمین گەشتی هونەری خۆی دەستپێدەكات و لەوڵاتانی دیكە كۆنسێرتی ئاواز ساز دەكات. لەساڵی 1977 كۆمپانیای "دل ئاواز" بۆ بەرهەمهێنانی كاری هونەری دادەمەرزێنێـت و لەساڵی 1978 لەپێشبركێكانی قورئانخوێنی ئێران بەشداری دەكات و پلەی یەكەم بەدەست دێنێت.

لەساڵی 1989 بەهاوكاری جەمشید عەندەلیبی هونەرمەندی كورد و داریوش پیرنیاكان كۆنسێرت لەئەمریكا و ئەوروپا دەگێرێت و لەو ساڵانەدا چەندین ئەلبومی وەك "دڵی مەجنون" و "سەرووی چەمان" و "یادی ئەیام" و "ئاسمانی عەشق"ی بەهاوكاری گروپی مۆسیقای "ئاوا" رەوانەی بازاڕی مۆسیقا كرد.

لەساڵی 1995 لەشارەكانی سنە و شیراز و كرمان و ئەسفەهان كۆنسێرتی ساز كرد.

لەساڵی 1998 بەهاوكاری "كەیهان كەلهور" گەورە مۆسیقاژەنی كورد ئەلبومی "شەو، بێدەنگی، كەویر" بەرهەم دێنێت.

شەجەریان لەساڵی 1999 خەڵاتی "پیكاسۆ"ی بەبۆنەی هەوڵ و تێكۆشان بۆ ناساندنی كەلتووری وڵاتەكەی لەلایەن رێكخراوی نێودەوڵەتی یونسكۆ پێدەبەخشرێت.

لەساڵی 2006 میدالیای جیهانی "موتزارت"ی پێدەبەخشرێت.

شەجەریان زیاتر لەهۆنراوەی شاعیرە كلاسیكەكانی ئێران وەك "سەعدی و حافز و مەولەوی و باباتاهیر و خەیام و عەتار" سوود وەردەگرێت و هەروەها لەهۆنراوەی شاعیرانی هاوچەرخ وەك نیما یوشیج و فەرەیدون موشیری و سوهراب سیپهری و مەهدی ئەخوان سالس كەڵكی وەرگرتووەو لەكارێكی هاوبەشدا چوارینەكانی خەیام لەگەڵ "ئەحمەد شاملو" شاعیری بەناوبانگی ئێرانی بڵاو دەكاتەوە.

مامۆستا شەجەریان چەندین ساڵە خەریكی دروستكردنی ئامێری نوێ مۆسیقاییەو تا ئێستا توانییەتی ئامێرەكانی وەك "ساغەر" و "كرشمە" و "سەبوو" و "توندەر" و باربود".

PUKmedia جام کوردی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket