riklam

وەزیری رۆشنبیری و لاوان: هەرێمی كوردستان نمونەیەكی جوانی پێكەوە ژیانە

ئەدەب وهونەر 12:46 AM - 2020-01-30
.

.

بەمەبەستی بەسەر كردنەوەو لەنزیكەوە ئاگاداربوون لە كار و چالاكیەكانیان ئەمرۆ ۲۹-۱-۲۰۲۰ حەمەی حەمە سەعید وەزیری رۆشنبیری و لاوان و وەفدی یاوەری سەردانی بەرێوبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری توركمانیان كردو لەلایەن گەیلان ئاڵتی بەرماخ بەرێوبەری گشتی رۆشنبیری و هونەری توركمانی و كارمەندانی بەرێوبەرایەتیەكە پێشوازیان لێكرا.

 

لەسەرەتادا وەزیری رۆشنبیری و لاوان لەگەڵ بەرێوبەر و كارمەندانی بەرێوبەرایەتیەكە كۆبۆوە گوێی گرت لە كێشەو گرفت و بەربەستەكانی بەردەم كارەكانیان پاشان چەند پێشنیارێك بۆ باشتر كردن و بەرەو پێشبردنی كارەكان خرانەڕو،هەرلەمیانی گفتوگۆكاندا وەزیری رۆشنبیری و لاوان رایگەیاندن هەرێمی كوردستان نمونەیەكی جوانی پێكەوە ژیانی سەرجەم پێكهاتەكان بووە بەدرێژایی مێژوو بۆیە بەبێ جیاوازی خزمەتی رۆشنبیران و لاوان دەكەین و پاڵپشتیان بە ئەركی خۆمان دەزانین،هاوكات وتیشی بەپێی توانای وەزارەت هاوكار و پاڵپشتی بەرێوبەرایەتیەكەتان دەبین.

پاشان  بەشەكانی بەرێوبەرایەتیەكەی بەسەر كردەوە دواتر وەزیری رۆشنبیری و لاوان سەردانی قەڵای هەولێر كرد و لەلایەن نیهادقۆجە سەرۆكی كۆمسیۆنی باڵای بوژاندنەوەی قەڵای هەولێر پێشوازی لێكراهەر لەسەر قەڵای هەولێر وەزیری رۆشنبیری و لاوان هەریەك لە مۆزەخانەی هەولێربۆبەردوگەوهەرەكان   پێشانگای مافوری دەست كردئەنتیكە خانەی قەڵا مۆزەخانەی رستن و چنینی كوردەواری بەسەر كردەوە و لەلایەن بەرێوبەر و سەرپەرشتیارانی ئەو شوێنانە پێشوازی لێكرا.

 

PUKmedia راگەیاندنی وەزیری رۆشنبیری حكومەتی هەرێمی كوردستان 

 

83092446_595204337933467_5021413004973965312_n.jpg

83410766_833006030504029_627857376099172352_n.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket