riklam

سه‌دان پڕۆژه‌ی وه‌به‌رهێنان له‌ هه‌رێم جێبه‌جێ ده‌كرێن

ئابوری 10:21 PM - 2020-01-29
.

.

مه‌لا یاسین سه‌رۆكی لقی سلێمانی یه‌كێتی وه‌به‌رهێنه‌رانی كوردستان رایگه‌یاند: به‌م نزیكانه‌ سه‌دان پڕۆژه‌ی وه‌به‌رهێنان له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه‌ راده‌گه‌یه‌ندرێت.

مه‌لا یاسین له‌میانی به‌شداریكردنی له‌ گه‌شتی هه‌واڵه‌ ئابوورییه‌كانی كه‌ناڵی گه‌لی كوردستاندا رایگه‌یاند: له‌میانی كۆبوونه‌وه‌ی مه‌سرور بارزانی‌و قوباد تاڵه‌بانی سه‌رۆك‌و جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ وه‌به‌رهێنه‌رانی هه‌رێمی كوردستان، وه‌به‌رهێنه‌رانی سنوری پارێزگای سلێمانی‌و هه‌ڵه‌بجه‌ یاداشتێكیان داوه‌ته‌ سه‌رۆكی حكومه‌ت، كه‌ تیایدا ئاماژه‌یان به‌ گه‌یاندنی خزمه‌تگوزرای بۆ پڕۆژه‌كان كردووه‌‌و داوایان كردووه‌ یاسای وه‌به‌رهێنان هه‌موار بكرێته‌وه‌ ‌و نه‌خشه‌ی وه‌به‌رهێنان ئاماده‌ بكرێت ‌و كێشه‌ی ته‌مویلی بانكی نیشته‌جێكردن چاره‌سه‌ر بكرێت ‌و ئاوڕێكی جدی بدرێته‌وه‌ به‌تایبه‌تی له‌و ناوچانه‌ی وه‌به‌رهێنانیان پێ‌ نه‌گه‌یشتووه‌ به‌تایبه‌تی هه‌ڵه‌بجه‌ و گه‌رمیان.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: پڕۆژه‌ی شه‌قامی 100 مه‌تری سلێمانی وه‌كو خۆی جێبه‌جێ ده‌كرێت‌و وه‌به‌رهێنه‌رانی سلێمانی ئاماده‌ییان ده‌ربڕیووه‌ به‌ قه‌رز پڕۆژه‌ی ستراتیژی بۆ حكومه‌ت جێبه‌جێ بكه‌ن، هه‌روه‌ها به‌منزیكانه‌ ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان سه‌دان پڕۆژه‌ی وه‌به‌رهێنان راده‌گه‌یه‌نێت ‌و وه‌به‌رهێنه‌رانیش له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ داوای پڕۆژه‌ ده‌كه‌ن.

PUKmedia  ته‌له‌فزیۆنی گه‌لی كوردستان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket