riklam

دوو ڕۆمانی نوێ ده‌چنه‌ ناو كتێبخانه‌ی كوردییه‌وه‌

کتێب 09:13 PM - 2020-01-29
.

.

نووسه‌ر و ڕۆماننووس جه‌بار عوسمان دوو ڕۆمانی نوێ به‌ ناوه‌كانی" پیاوه‌ قامچی به‌ده‌سته‌كه‌" و " گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ هه‌ساره‌ی زه‌وی" بڵاو ده‌كاته‌وه‌.

له‌لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ PUKmedia جه‌بار عوسمان وتی: سه‌عات 3 ی پاشنیوه‌ڕۆی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ 4-2-2020 له‌ مه‌راسیمێكدا له‌ ده‌زگای ڕۆشنبیری جه‌مال عیرفان هه‌ردوو ڕۆمانی " پیاوه‌ قامچی به‌ده‌سته‌كه‌" و " گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ هه‌ساره‌ی زه‌وی" بڵاو ده‌كرێته‌وه‌ و دكتۆر سه‌مه‌د ئه‌حمه‌د قسه‌ له‌سه‌ر ڕۆمانی پیاوی قه‌مچی به‌ده‌سته‌كه‌ ده‌كات و ده‌یناسێنێت و هه‌روه‌ها هونه‌رمه‌ند سامان عوسمان به‌ دوو تابلۆ كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ هه‌مان ڕۆمانه‌كه‌ به‌شدار ده‌بێت و له‌هه‌مان شوێن نمایش ده‌كرێن.

 جه‌بار عوسمان وتیشی: ڕۆمانی پیاوی قامچی به‌ده‌سته‌كه‌ به‌ ته‌كنیكێكی نوێ نوسراوه‌ و له‌ چه‌ندین ڕه‌هه‌ندی سایكۆلۆژی و فكرییه‌وه‌ وێنای تاك و كۆمه‌ڵگای كوردی ده‌كات، له‌گه‌ڵ به‌ركه‌وتنی به‌ كه‌لتورو دژه‌كه‌وتنه‌وه‌ی خود و بارگرژی ده‌رونی تاك له‌ به‌رامبه‌ر خودو ده‌وروبه‌ردا .

سه‌باره‌ت به‌ ڕۆمانی گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ هه‌ساره‌ی زه‌وی جه‌بار عوسمان وتیشی: ئه‌و ڕۆمانه‌ له‌ساڵی 2015 نوسراوه‌، به‌ڵام به‌فه‌رمی بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه‌، ئه‌و ڕۆمانه‌ پێشبینی ساڵی 2048 ده‌كات، چیرۆكی گه‌نجێكی هه‌ڵه‌بجه‌یی ده‌گێڕێته‌وه‌ كه‌ له‌ ئه‌مه‌ریكا له‌دایك بووه‌ به‌هۆی به‌رزی ڕێژه‌ی زیره‌كییه‌وه‌ ده‌نێردرێت بۆ پڕۆژه‌ی سه‌رمانگ له‌وێدا ده‌توانێت ئامێرێك بدۆزێته‌وه‌ كه‌ ده‌توانێت په‌یوه‌ندی به‌ مێشكی مرۆڤه‌وه‌ بكات و شه‌پۆله‌كانی بیری مرۆڤ بخوێنێته‌وه‌، دواجار به‌هۆی دۆزینه‌وه‌كه‌یه‌وه‌ توشی گرفت ده‌بێت و له‌گه‌ڵ زانایه‌كی تردا له‌ نێو پڕۆژه‌ی ئاینده‌ی سه‌ر مانگ هه‌ڵدێن و ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ هه‌ساره‌ی زه‌وی.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket