رێككه‌وتنی سه‌ده.. دواده‌رفه‌تی ئاشتی یان گه‌ڕ‌ێكی تری توندوتیژی
ریپۆرتاژ 06:37 PM - 2020-01-29.
راگه‌یاندنی پلانی ئاشتی (رێككه‌وتنی سه‌ده) له‌لایه‌ن دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا كاردانه‌وه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و هه‌رێمی له هه‌ردوو ئاستی ره‌سمی و جه‌ماوه‌ری به‌دوای خۆیدا هێنا كه دابه‌شبوون به‌سه‌ر پێشوازیكه‌ران له پلانه‌كه‌و ئه‌وانه‌ش كه ره‌تیده‌كه‌نه‌وه.
تره‌مپ له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیدا به ئاماده‌بوونی بنیامین ناتانیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی كاربه‌رێكه‌ری ئیسرائیل، پلانه‌كه‌ی بۆ ئاشتی له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕ‌است راگه‌یاند كه ماوه‌یه‌كی زۆره چاوه‌ڕ‌ێی ده‌كرێت و تێیدا به‌ڵێنیدا كه قودس به پایته‌ختی دابه‌شنه‌كراوی ئیسرائیل بمێنێته‌وه.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا زیاتر وتی: ئه‌مڕ‌ۆ ئیسرائیل هه‌نگاوێكی گه‌وره به‌ره‌و ئاشتی ده‌نێت.
سه‌باره‌ت به فه‌له‌ستینیه‌كان وتی: ئه‌وان به‌ده‌ست هه‌ژاری و توندوتیژیه‌وه ده‌ناڵێنن و ئه‌وكه‌سانه‌ش ده‌یانچه‌وسێننه‌وه كه هه‌وڵده‌ده‌ن وه‌ك داشی دامه به‌كاریان بهێنن بۆ به‌هێزكردنی تیرۆر‌و توندڕ‌ه‌وی، ئه‌وان شایانی ژیانێكی زۆر باشترن.
تره‌مپ روونیشیكرده‌وه كه هه‌نگاوی دوورودرێژیان بڕ‌یوه‌و له‌گه‌ڵ ئیسرائیل لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌ش پێده‌هێنن بۆ جێبه‌جێكردنی پلانه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی ورد تا دانپیانانه‌كه ده‌ستبه‌جێ و خێرابێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد به‌پێی پلانه‌كه كه‌ناری خۆرئاوا كه ئیسرائیل داگیریكردووه دابه‌شناكرێـت.
هه‌روه‌ها چاره‌سه‌ری دوو ده‌وڵه‌تی فه‌له‌ستین و ئیسرائیلی پێشنیازكردو وتی: هیچ ئیسرائیلیه‌ك یان فه‌له‌ستینیه‌ك ناچارناكرێت ماڵه‌كه‌ی به‌جێبهێڵێت.
تره‌مپ روونیشیكرده‌وه كه پلانه‌كه‌ی " ره‌نگه دوا ده‌رفه‌ت بێت" بۆ فه‌له‌ستینیه‌كان.
وتیشی: پلانه‌كه ئه‌وه‌ش له‌خۆده‌گرێت كه وه‌به‌رهێنانی بازرگانی گه‌وره به‌بڕ‌ی 50 ملیار دۆلار پێشكه‌ش به ده‌وڵه‌تی نوێی فه‌له‌ستین بكرێت.
كاردانه‌وه‌ی فه‌له‌ستین
هه‌ر دوابه‌دوای راگه‌یاندنی پلانه‌كه‌ش، مه‌حمود عه‌باس سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتی فه‌له‌ستین پلانه پێشنیاركراوه‌كه‌ی ره‌تكرده‌وه‌و وتی: هه‌رله‌سه‌ره‌تاوه پلانه‌كه‌ی تره‌مپ-مان ره‌تكردووه‌ته‌وه‌و به ده‌وڵه‌تێك رازینابین به‌بێ قودس.
وه‌ك كاردانه‌وه‌كیش رایگه‌یاند، پلانه‌كه تێناپه‌ڕ‌ێت و ده‌چێته زبڵدانی مێژووه‌وه.
به‌هه‌زاران فه‌له‌ستینیش له‌كه‌رتی غه‌ززه خۆپیشاندانیان كرد‌و سه‌ركرده‌كانیشیان پلانه‌كه‌یان ره‌تكرده‌وه رایانگه‌یاند كه هه‌وڵی سه‌پاندنی ده‌سه‌ڵاتی هه‌میشه‌یی ئیسرائیل ده‌دات به‌سه‌ر كه‌ناری خۆرئاوادا.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی فه‌له‌ستینیش له راگه‌یه‌ندراوێكدا رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی رابردوو رایگه‌یاندبوو، كه ئیداره‌ی ئه‌مریكا تاكه فه‌له‌ستینیه‌كیش نابینێته‌وه پشتیوانی ئه‌م پرۆژه‌یه بكات، پلانه‌كه‌شی به پیلانگێڕ‌ی سه‌ده بۆ له‌ناوبردنی مه‌سه‌له‌ی فه‌له‌ستین وه‌سفكرد.
كاردانه‌وه‌ی ئیسرائیل
ئیسرائیلیش له‌سه‌ر زاری ناتانیاهۆ كه ئاماده‌ی رێوره‌سمی راگه‌یاندنی پلانه‌كه بوو، سوپاسگوزاری خۆی بۆ ئه‌مریكا ده‌ربڕ‌ی و سه‌رۆكی ئه‌مریكای به مه‌زنترین دۆستی ئیسرائیل له كۆشكی سپی وه‌سفكرد، وتیشی: رێككه‌وتنی سه‌ده ده‌رفه‌تی سه‌ده‌یه‌و له‌ده‌ست خۆمانی ناده‌ین.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه بینی گانتز سه‌ركرده‌ی ئۆپۆزسیۆن كه دووشه‌ممه‌ی رابردوو چاوی به تره‌مپ كه‌وت وتی: پلانه‌كه چركه‌ساتێكی مێژوویی جیاكه‌ره‌وه‌یه.
كاردانه‌وه جیاجیاكان
*میسریش پێزانینی خۆی بۆ ئه‌و هه‌وڵانه راگه‌یاند كه ئیداره‌ی ئه‌مریكا له‌پێناو (گه‌یشتن به ئاشتیه‌كی سه‌رتاسه‌ری و دادپه‌روه‌رانه بۆ كێشه‌ی فه‌له‌ستین) ده‌یاندات.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی میسر له راگه‌یاندراوێكدا هه‌ردوو لایه‌نی په‌یوه‌ندیداری هان دا كه لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی شێنه‌یی بۆ بۆچونی ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به‌دیهێنانی ئاشتی بكه‌ن و هه‌موو مه‌وداكانی ببینن و كه‌ناڵه‌كانی دیالۆگ بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی دانوستان به‌سه‌رپه‌رشتی ئه‌مریكا بكه‌نه‌وه.
* بڕ‌یاریشه كۆمه‌ڵه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو كۆبوونه‌وه‌كی به‌په‌له ئه‌نجامبدات.
* بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسی فه‌له‌ستینیش پلانه‌كه‌ی تره‌مپی ره‌تكرده‌وه‌و به‌ڵێنیدا شكستی پێبهێنێت.
* ئوردن رایگه‌یاند ته‌نیا رێگای ئاشتی له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕ‌است دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆی فه‌له‌ستینه له‌سه‌ر بنه‌مای سنوری پێش ساڵی 1967.
* وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سعودیه رایگه‌یاند پشتیوانی هه‌موو هه‌وڵه‌كان ده‌كه‌ین بۆ چاره‌سه‌رێكی دادپه‌روه‌رانه‌و هه‌مه‌لایه‌نی كێشه‌ی فه‌له‌ستین و پێزانینمان هه‌یه بۆ هه‌وڵه‌كانی ئیداره‌ی سه‌رۆك تره‌مپ بۆ په‌ره‌پێدانی پلانی ئاشتی نێوان هه‌ردوولا.
* وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیاش پێشنیاره‌كانی تره‌مپی ره‌تكرده‌وه‌و به پلانی" ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی خاك" وه‌سفیكرد كه ئامانج لێی لاوازكردنی چاره‌سه‌ری دوو ده‌وڵه‌ت و دزینی خاكی فه‌له‌ستینه له‌به‌رامبه‌ر پاره‌دا.
* حزبوڵڵای لوبنانیش رایگه‌یاند پلانه‌كه‌ی تره‌مپ ئامانجی كۆتاییهێنانه به مه‌سه‌له‌ی مافی گه‌ڕ‌انه‌وه‌ی په‌نابه‌ره فه‌له‌ستینیه‌كان و دزینی مافی فه‌له‌ستینیه‌كانه له خاكه‌كه‌یاندا.
* نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیش رایگه‌یاند ئه‌نتۆنیۆ گۆته‌رێز سكرتێری گشتی پابه‌نده به پشتیوانیكردنی پرۆسه‌ی ئاشتی له‌سه‌ر بنه‌مای بڕ‌یاره نێوده‌وڵه‌تیه‌كان و له‌سه‌ر بنه‌مای سنوری پێش ساڵی 1967.
100 ساڵ له ململانێی ئیسرائیل و فه‌له‌ستین
* نۆڤه‌مبه‌ری 2019/ ئیداره‌ی دۆناڵد تره‌مپ رایگه‌یاند كه‌چیتر ئۆردوگا جوله‌كه‌نشینه‌كان له خاكی فه‌له‌ستین به سه‌رپێچی یاسای نێوده‌وڵه‌تی دانانێت، كه ئه‌وه‌ش ئه‌مریكای خسته ناكۆكی له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی ده‌وڵه‌تانی كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی.
* دیسه‌مبه‌ری 2017/ دۆناڵد تره‌مپ راگه‌یاند كه ئه‌مریكا دان به قودس دا ده‌نێت وه‌ك پایته‌ختی ئیسرائیل، ئه‌وه‌ش وای له فه‌له‌ستینیه‌كان كرد په‌یوه‌ندیه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی تره‌مپ بپچڕ‌ێنن.
* ئه‌پرلی 2014/ دوایین گه‌ڕ‌ی گفتوگۆی ئاشتی نێوان ئیسرائیل و فه‌له‌ستین هه‌ره‌سی هێناو كه‌لێنی نێوان هه‌ردوولا فراوان بوو.
* سێپته‌مبه‌ری 2000 بۆ فیبرایه‌ری 2005/ راپه‌ڕ‌ینی دووه‌می فه‌له‌ستینیه‌كان ده‌ستیپێكرد.
* سێپته‌مبه‌ری 1993/ ئیسرائیلی و فه‌له‌ستینیه‌كان رێككه‌وتنی ئاشتی ئۆسلۆیان ئیمزاكردو رێككه‌وتن له‌سه‌ر چوارچێوه‌ی كۆتایی رێككه‌وتنی ئاشتی، ئه‌وه‌ش دوای 20 ساڵ له گفتوگۆی ئاشتی هات كه ناوبه‌ناو ته‌گه‌ره‌ی تێده‌كه‌وت و دیسان ده‌ستیپێده‌كرده‌وه.
* دیسه‌مبه‌ری 1987 بۆ سێپته‌مبه‌ری 1993/ راپه‌ڕ‌ینی یه‌كه‌می فه‌له‌ستینیه‌كان دژی داگیركاری ئیسرائیل ده‌ستیپێكرد.
* یۆنیۆی 1967/ هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕ له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕ‌است كاتێك ئیسرائیل خۆرهه‌ڵاتی قودس و كه‌ناری خۆرئاوا‌و كه‌رتی غه‌ززه‌ی داگیركرد‌و چه‌ند ساڵێك له دوژمنایه‌تی و خوێنڕ‌شتنی به‌دوادا هات، ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی سه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانیش بڕ‌یاری 242ی ده‌ركرد كه داوای كشانه‌وه‌ی ئیسرائیل ده‌كات له‌و ناوچانه‌ی به‌و دواییانه داگیریكردن، دانیشی به مافی هه‌موو ده‌وڵه‌تێكی ناوچه‌كه‌دا نا كه به ئاشتی بژی له چوارچێوه‌ی سنوری پارێزراو و دانپێدانراوی خۆیدا.
* مایۆی 1948/ ئینتدابی به‌ریتانیا له فه‌له‌ستین كۆتاییهات و ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل راگه‌یه‌ندراو ده‌وڵه‌تانی عه‌ره‌بیش هێزیان له دژی ئیسرائیل جوڵاندو له ئه‌نجامیشدا 700 هه‌زار فه‌له‌ستینی بوونه په‌نابه‌رو ده‌وڵه‌تانی عه‌ره‌بیش نزیكه‌ی 800 هه‌زار جوله‌كه‌ی عه‌ره‌بیان ده‌ركرد.
* نۆڤه‌مبه‌ری 1947/ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان راسپارده‌یه‌كی راگه‌یاند بۆ دابه‌شكردنی فه‌له‌ستین بۆ دوو ده‌وڵه‌تی جوله‌كه و عه‌ره‌بی، بڕ‌یاره‌كه‌ش بووه جێگای ره‌زامه‌ندی سه‌ركردایه‌تی جوله‌كه له فه‌له‌ستین و سه‌ركرده‌كانی عه‌ره‌بیش ره‌تیانكرده‌وه، له ئه‌نجامیشدا توندوتیژی نێوان هه‌ردوولا به‌ره‌و هه‌ڵكشان چوو.
* یۆلیۆی 1922/ كۆمه‌ڵه‌ی نه‌ته‌وه‌كان جێبه‌جێكردنی بڕ‌گه‌كانی په‌یماننامه‌ی بلفۆڕ‌ی به به‌ریتانیا سپارد وه‌كو هێزێكی پابه‌ندكه‌ر.
* دیسه‌مبه‌ری 1917/ هێزه‌كانی به‌ریتانیا هێرشیانكرده سه‌ر فه‌له‌ستین و داگیریانكرد، دوابه‌دوای ئه‌وه‌ش چه‌ند ساڵێك ئاستی توندوتیژی له نێوان جوله‌كه‌و عه‌ره‌بدا هه‌ڵكشانی به‌خۆوه‌بینی.
* نۆڤه‌مبه‌ری 1917/ به‌ریتانیا له‌جه‌نگی یه‌كه‌می جیهاندا دژی ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانی جه‌نگاو به‌ڵێنی بلفۆری راگه‌یاند كه فه‌له‌ستین ده‌كاته نیشتمانێكی نه‌ته‌وه‌یی جوله‌كه، به‌مه‌رجێك پێشێلكاری به‌رامبه‌ر مافی كۆمه‌ڵگا نا جوله‌كه‌كان نه‌كات.
* پێش ساڵی 1917/ ناوچه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕ‌است به‌هه‌موو كۆمه‌ڵگا جوله‌كه و عه‌ره‌بیه‌كانی و ئه‌و ناوچه‌یه‌ش كه فه‌له‌ستین یاخود خاكی پیرۆز ده‌ناسرێت، له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانی‌دا بوو.
PUKmedia ئاژانسه‌كان
هەواڵی زیاتر
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25 -
راپۆرتێكی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر خراپی ئازادی له‌هه‌رێم بڵاوده‌كرێته‌وه
10:33 AM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 08:13 PM - 2024-04-25 -
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 07:58 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
کوردستان 07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
کوردستان 04:57 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 04:11 PM - 2024-04-25 -
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
کوردستان 01:36 PM - 2024-04-25 -
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا: کۆمەڵانی خەڵک چاوی ئومێدیان لە یەکێتییە
ی ن ک 01:29 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
کوردستان 12:25 PM - 2024-04-25