riklam

پەیوەندی نێوان هەرێم و رۆژئاوا تاووتوێدەكرێت

ی.ن.ک‌‌ 05:55 PM - 2020-01-29
.

.

پێش نیوەرۆی ئەمڕۆ ٢٩-١-٢٠٢٠ سەعدی ئەحمەد پیرە  لە بارەگای مەكتەبی سیاسی لە شاری هەولێر پێشوازیكرد، لەوەفدێكی  یەكێتی كوردستانی - سوڕیا كە پێكهاتبوون لە ئیبراهیم خەلیل برۆ ئەندامی مەكتەبی سیاسی ، نەواف حەسەن ڕەشیدئەندامی مەكتەبی سیاسی و لێپرسراوی نوسینگەی یەكێتی كورستانی - سوریا لە هەرێمی كوردستان .

لە دیدارێكی نێوان هەردوولادا سەرەتا ئیبراهیم خەلیل برۆ  پیرۆزبایی لە یەكێتی نیشتمانی كوردستانكرد بەبۆنەی كۆتاییهاتنیكارەكانی كۆنگرەی چوارەمی یەكێتی نیشتمانی كوردستان ، هیوای خواست یەكێتی نیشتمانی كوردستان ڕۆڵێكی زیاتر ببینێت لە ناوچەكە

هەر لەو دیدارەدا  دواین پێشهات و گۆڕانكارییەكانی عیراق و هەرێمی كوردستان و ناوچەكە خرانە بەرباس و گفتوگۆیان لەبارەوەكرا ،بەتایبەت بارودۆخی سوریا و پەیوەندی نێوان رۆژئاوا و هەرێمی كوردستان لە لایەك و چۆنیەتی مامەڵەكردنی هێز و لایەنە سیاسییەكانلەگەڵ ناوچە ئازادكراوەكانی ژێر دەستی تیرۆرستانی  داعش لەلایەكی تر .

دواتر وەفدی میوان ستایشی رۆڵ و پشتیوانی هەمیشەی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان-یانكرد لە خەباتی دیموكراسی و ئازادیخوازانەیكورد لە سوریا بەگشتیی و ئاماژشیانكرد بۆ ئەو پشتیوانییە مێژووییەی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان كە بە ئومێدی یەكڕیزی هێزەكوردستانییەكان و قوڵبوونەوەی هاوخەباتی هاریكاریی راستەوخۆی نێوانیانە ، بەئامانجی شادبوون بە مافی دیموكراسی و نەتەوەیی، لە درێژەی دیدارەكەدا گفتوگۆكرا لەبارەی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولاو پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەكان بەئاراستەی پتەوكردن وگەشەسەندنی زیاتر.


PUKmedia  دەرباز ستار

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket