riklam

سیمپۆزیۆمێك دەربارەی نەخۆشی تالاسیمیا بەڕێوەدەچێت

هەمەرەنگ 05:23 PM - 2020-01-29
.

.

ڕۆژی  سێشەممە‌ 28-1-2020  بە دروشمی " لە پێناو نەوەیەكی تەندروست و دوور لە تالاسیمیا پشكنینی پێش هاوسەرگیری تاكە گرەنتی خێزانێكی تەندروستە" كۆلێژی پەرستاری و بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی و سەلامەتی لە زانكۆی راپەرین بەھەماھەنگی سەنتەری تالاسیمیا لە سلێمانی سیمپۆزیۆمێكیان دەربارەی نەخۆشی تالاسیمیا سازكرد.

لە دەستپێكی سیمپۆزیۆكە، مامۆستا پێشڕەو خدر بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی و سەلامەتی لە زانكۆی راپەرین وتەیەكی پێشكەشكرد و چەند زانیارییەكی دەربارەی نەخۆشی تالاسیمیا و مەترسییەكانی بۆسەر كەسی توشبوو خستەڕوو، هەروەك ڕۆڵی زانكۆی ڕاپەڕینی وەك ناوەندێكی ئەكادیمی لە بڵاوكردنەوەی هۆشیاری زانستی سەبارەت بەو نەخۆشییە بە پێویستزانی.

پاشان سیمپۆزیۆمەكە بە دوو پانێڵ بەردەوامی بە كارەكانیدا ، لە پانێڵی یەكەمدا چیمەن جمال لە سەنتەری تالاسیمیا-سلێمانی بابەتێكی بە ناونیشانی (نەخۆشی تالاسیمیا) پێشكەشكرد ، دواتر تەوەرێك بە ناونیشانی (پاڵپشتی دەروونی توشبووانی تالاسیمیا ) لەلایەن ڕێژین محمد رشید توێژەری دەروونی پێشكەشكرا، پاشان ڕاهێنراوی تاقیگەیی جوتیار تەها تۆفیق كۆتا بابەتی پانێڵی یەكەمی بە ناونیشانی (پەیوەندی نێوان تەندروستی و دادگا و ئەوقاف ) پێشكەشكرد.

دواتر لە پانێڵی دووەمی سیمپۆزیۆمەكەدا، كارزان محمد رسول بە باسێك دەربارەی (سەنتەری تالاسیمیا و هیمۆفیلیای ڕاپەڕین ) بەردەوامی بە سیمپۆزیۆمەكەدا، پاشان پارێزەر هاوژین سالح عبداللە تەوەرێكی لە ژێرناوی (گرێبەستی هاوسەرگیری لە دادگا) پێشكەشكرد، كۆتا بابەتی سیمپۆزیۆمەكە لەلایەن مامۆستا غەریب احمد بەڕێوەبەری ئەوقافی ڕاپەڕین بەناونیشانی ( ڕۆڵی ئەقافی ڕاپەڕین لە ئاراستەكردنی مینبەر بۆ پرسی تالاسیمیا ) پێشكەشكرا.


PUKmedia  چنار عەزیز

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket