riklam

مه‌زڵوم كۆبانێ: یه‌كێتی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا بۆ دروستكردین

ی.ن.ک‌‌ 12:35 PM - 2020-01-29
.

.

فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات ڕایده‌گه‌یه‌نێت دروستبوونی په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا له‌ڕێگه‌ی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستانه‌وه‌ بووه‌.

مه‌زڵوم كۆبانێ  له‌چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ كه‌ ئه‌مڕۆ  به‌شی یه‌كه‌می له‌و ڕۆژنامه‌يه‌دا بڵاوبۆته‌وه‌ ئاشكرایكردووه‌ كه‌ توانیویانه‌ له‌ڕێگه‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه‌وه‌ په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا دروستبكه‌ن.

فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات ڕاشیگه‌یاندووه‌ كه‌ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌ تایبه‌تی لاهوور شێخ جه‌نگی له‌كاتی شه‌ڕی كۆبانێ ڕۆڵێكی گرنگیان بینیوه‌ له‌ گواستنه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا بۆ ڕۆژئاوای كوردستان و هاوكارییان كردوون و تا ئێستاش له‌چوارچێوه‌ی هێزی هاوپه‌یمانانی نێوده‌وڵه‌تی له‌ ڕۆژئاوای كوردستان بوونیان هه‌یه‌ و هێزێكی دژه‌ تیرۆری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ڕۆژئاوای كوردستانن.

مه‌زڵوم كۆبانێ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌ كه‌ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و د.به‌رهه‌م ساڵح ڕۆڵیان هه‌بووه‌ بۆ په‌یوه‌ندیكردن به‌ ئیداره‌ی سوریاوه‌ و ئه‌وان زه‌مینه‌یان فه‌راهه‌م كردووه‌. 


PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket