riklam

شه‌ممه‌ په‌یڕه‌وی یه‌كێتی ده‌برێته‌ ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی گشتی

ی.ن.ک‌‌ 11:49 AM - 2020-01-29
.

.

ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی گشتی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕایگه‌یاند: ڕۆژی شه‌ممه‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆ ده‌خرێته‌ به‌رده‌م ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی گشتی یه‌كێتیی نیشتمانیی.

ڕه‌هبه‌ر سه‌ید برایم ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی گشتیی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان تایبه‌ت به‌ PUKmedia ی ڕایگه‌یاند: هه‌رچه‌ند بڕیار بوو ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی گشتی كۆببێته‌وه‌، به‌ڵام كۆبوونه‌وه‌كه‌ به‌هۆی كێشه‌ی ته‌كنیكییه‌وه‌ دواخرا بۆ ڕۆژی شه‌ممه‌ی ئاینده‌.

وتیشی: هه‌مواركردنه‌وه‌ی په‌یڕه‌وی ناوخۆ ته‌واو كراوه‌ و ڕۆژی شه‌ممه‌ ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی گشتی یه‌كێتی كۆده‌بێته‌وه‌.

پێشتریش مسته‌فا چاوڕه‌ش ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی گشتی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕایگه‌یاندبوو كه‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی گشتی بۆ ڕۆژی شه‌ممه‌ 1-2-2020 دواخراوه‌.


PUKmedia  تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket