riklam

یه‌كێتی چه‌ند ئۆرگانێكی نوێ داده‌مه‌زرێنێت

ی.ن.ک‌‌ 11:30 AM - 2020-01-29
.

.

به‌پێی په‌یڕه‌وی هه‌مواركراوی كۆنگره‌ی چواره‌می یه‌كێتی، چه‌ند ئۆرگانێكی نوێ دروست ده‌كرێت و گرفتی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی مه‌كته‌به‌كانی له‌ په‌یڕه‌ودا چاره‌سه‌رده‌كرێت و 7 ماده‌ش بۆ په‌یڕه‌و زیاد كراوه‌.

زوبێر عوسمان ئه‌ندامی لیژنه‌ی هه‌مواركردنه‌وه‌ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی یه‌كێتی تایبه‌ت به‌ PUKmediaی ڕاگه‌یاند: په‌یڕه‌وی ناوخۆی یه‌كێتی له‌ 77 ماده‌ و 9 به‌ش پێكهاتووه‌ و پێشنیار كراوه‌ و ئه‌مه‌ دوا بڕیار نییه‌، دواتر ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی دوابڕیاری له‌سه‌ر ده‌دات، ڕه‌نگه‌ ماده‌یه‌ك كه‌م بكات یان چه‌ند ماده‌یه‌كی تر زیاد بكات .

وتیشی: ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی مه‌كته‌به‌كان له‌په‌یڕه‌ودا جێگه‌ی كراوه‌ته‌وه‌ و هه‌روه‌ها  یه‌كێتی به‌پێی په‌یڕه‌وی هه‌مواركراو چه‌ند ئۆرگانێكی نوێ دروستده‌كات و ئه‌ندامی ئۆرگانیان بۆ داده‌ندرێت.

PUKmedia  تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket