riklam

لیژنەی پەیڕەوی ناوخۆ سەردانی ئارامگای مام_یان کرد

ی.ن.ک‌‌ 09:57 PM - 2020-01-28
.

.

ئەمڕۆ ٢٨-١-٢٠٢٠، دوای دوانزە کۆبوونەوە و ۷۱ ساعات سەرقاڵبوون بەکاری بەردەوام و تەواوکردنی پێداچوونەوە پڕۆژەی پەیڕەوی ناوخۆی کۆنگرەی چوارەمی (ی.ن.ک)، ئەندامانی لیژنەکە سەردانی ئارامگای سەرۆک مام جەلال-یان کرد.

فەرید ئەسەسەرد، لەجیاتی ئەندامانی لیژنەی پێداچوونەوەی پەیڕەوی ناوخۆی یەکێتی، لەبارەی تەواوکردنی کارەکانیان وەک لیژنەی ڕاسپێردراوی ئەنجومەنی سەرکردایەتی گشتی یەکێتی بۆ پێداچوونەوە بە پەیڕەوەکە، دەڵێت : پاش تەواوکردنی ئەو پەیڕەوە کە پەیکەرێکی تازەی سەردەمیانە بۆ یەکێتی دەستەبەردەکات، بەپێویستمانزانی بێینە سەر ئارامگای دامەزرێنەری حزبەکەمان و ئەم هەواڵەی پێڕابگەیەنین.

ئاماژە بەوەشدەدات کە ئومێدێکی زۆریان هەیە کە بەم پەیڕەوە تازە، گەشەیەکی بەرچاو بۆ یەکێتی دابین بکەن.

PUKmedia تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket