riklam

ماسی برژاو بەتامی ئەوەی بەغدا

هەمەرەنگ 09:14 PM - 2020-01-28
.

.

چێشتخانەی جادریە بۆ یەكەم جار ماسی و مریشكی برژاو لەسەر شێوەی ئەوەی لە شاری بەغدا دەكرا، ئێستا لەشاری سلێمانی ئامادە دەكرێت و پێشكەشی هاووڵاتیان دەكرێت، لەتەنوور و كوورەی بەردی دەبرژێنرێت.

وەستا محەمەد ئامادەكاری ئەم جۆرە ماسییە برژاوەیە بۆ PUKmedia دەدوێت و دەڵێت: بۆ یەكەم جارە، بەهاوكاری شەیف كاوە، حەزم كرد پرۆسەی ئەم جۆرە ماسیە برژاندنە بگوێزمەوە بۆ شاری سلێمانی، چونكە دەمزانی هاووڵاتیانی شاری سلێمانی حەزو ئارەزوویان زۆرە بۆ ماسی برژاو بەشێوەی ئەوەی لەشاری بەغدا دەكرا، ماوەیەكە چێشتخانەیەكم بەناوی (چێشتخانەی جادریە) لەگەڕەكی ئاشتی كردۆتەوە، هاووڵاتیانیش رازین بە خواردنەكانمان بەتایبەتی ماسی و مریشكی برژاو.

وەستا محەمەد دەشڵێت: ئەم جۆرە برژاندنە لە تەنووری بەردی، رێگەیەكی تایبەت و سیحریە،  پێش ئەوەی بخرێتە ناو تەنوور، ماسی و مریشكەكە بۆئەوەی تاموبەرامەیەكی خۆشی هەبێت، لەگەڵ پێكهاتەیەك لە ئاوی گووشراوو بەهارات تێكەڵ بەیەك دەكرێت، هەروەها پێویستە ئاگاداری پلەی گەرمی كوورەكە بین، تاوەكو خواردنەكە شێوەیەكی جیاوازی هەبێت و جوان دەربچێت.

لەكۆتایدا وەستا محەمەد داوا لە هاووڵاتیانی شاری سلێمانی دەكات سەردانی چێشتخانەكەیان بكەن و تامی خواردنە جیاوازەكەیان لەماسی و مریشكی برژاو بەتەنوور لەسەر شێوەی بەغدادی بكەن، بۆ هەموو بۆنەو بانگهێشتنامەكان، لەسەر خواست، ئامادەن جۆرەها خواردن ئامادە بكەن و بینێرن، فەرموو بیبینن. 

 

PUKmedia/عەدنان جاف / سلێمانی 

١٢.jpg

٥٤.jpg

١٤.jpg

١٣.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket