riklam

دۆناڵد ترامپ گرێبەستی سەدە رادەگەیەنێت

جیهان 08:42 PM - 2020-01-28
.

.

سەرۆکی ئەمریکا لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل گرێبەستی سەدەی راگەیاند و وتی پلانەکەم بۆ ئاشتی لەسەرجەم پلانەکانی پێشوتر جیاوازە.

دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لەگەڵ بنیامین ناتینیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل گرێبەستی سەدەی راگەیاند و وتی: تێروانینی من بۆ ئاشتی جیاوازە لە کابینەکانی پێشوتر و پلانەکەم بۆ ئاشتی لەسەرجەم پلانەکانی پێشوتر جیاوازە و بڕوام وایە گرێبەستی سەدە کۆتایی بە ناکۆکیەکانی ئیسرائیل و فەلەستین دەهێنێت و فەلەستین و ئیسرائیل لە گرێبەستی سەدە براوە دەبن.

وتیشی: تیرۆر دوژمنێکی هاوبەشی هەموومانە و لەئێستادا دەوڵەتی فەڵەستین تیرۆر و گەندەڵی رەتدەکاتەوەو ئیسرائیڵ بریاریداوە لەگەڵ فەڵەستین ئاسایشی سنورەکان رێکبخاتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد: فەڵەستینیەکان شایستەی ژیانێکی باشترن و بۆیەکەم جاریشە ئیسرائیل دان بەوەدا دەنێت کەبەشێک لە خاکەکەی رادەستی فەڵەستین دەکات و بەبڕی ٥٠ ملیار دۆلار وەبەرهێنان لە خاکی فەڵەستین دەکرێت.

ترامپ ئەوەشی راگەیاند: ناتانیاهۆ پێی وتووم گرێبەستی سەدە دەبێتە هۆی گفتوگۆی ڕاستەوخۆی نێوان ئیسرائیل و فەلەستین.

PUKmedia تایبەت

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket