riklam

ئاسۆ مامه‌ند: شێركۆ فاتیح و حسێن مه‌نسور ره‌مزی تێكشكاندن و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعشن

ی.ن.ک‌‌ 06:42 PM - 2020-01-28
.

.

له‌ یادی پێنج ساڵه‌ی هه‌ردوو شه‌هیدی فه‌رمانده‌ "شێركۆ فاتیح" و "حسێن مه‌نسور"، ئاسۆ مامه‌ند ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی گشتی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، راگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكردوه‌ته‌وه‌ كه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

بۆ یادی پێنج ساڵه‌ی هه‌ردوو شه‌هیدی فه‌رمانده‌ "شێركۆفاتیح" و "حسێن مه‌نسور"
رۆژانی 30 و 31ی ئه‌م مانگه‌، پێنج ساڵ به‌ سه‌ر شه‌هیدبوونی هه‌ردوو فه‌رمانده‌ (شێركۆ فاتیح شوانی) و (حسێن مه‌نسور) و پۆلێك له‌ هاوسه‌نگه‌رانیان تێده‌په‌ڕێت، كه‌ له‌ داستانێكی كه‌م وێنه‌داو له‌ پێناو پاراستنی كه‌ركوك و پێكهاته‌كانی به‌ خوێنی گه‌شیان توانیان به‌ر به‌ پیلانگێڕییه‌كی گه‌وره‌ و مه‌ترسیداردا بگرن و رێگه‌یان نه‌دا ده‌ستی ره‌شی رێكخراوی تیرۆرستی داعش بگاته‌ كه‌ركوك و، دانیشتوانه‌كه‌ی ره‌شه‌ كوژ بكرێن!

له‌ ماوه‌ی سێ ساڵی شه‌ڕی رێكخراوی تیرۆرستی داعش، هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، به‌ پاڵپشتی و پشتیوانی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان و خه‌ڵكی جوامێری كه‌ركوك، گه‌وره‌ترین نه‌به‌ردییان تۆماركرد و رێگه‌یان به‌ تاقم و گروپه‌ تیرۆرستییه‌كان نه‌دا به‌ مه‌رامه‌ گڵاوه‌كانی خۆیان بگه‌ن كه‌ ئامانجیان داگیركردن و خاپوكردنی كه‌ركوك و قه‌تل و عامكردنی خه‌ڵكه‌كه‌ی بوو.

ئه‌ڵبه‌ته‌، سه‌روه‌ری و شانازیی ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌ گه‌ورانه‌ی كه‌ به‌سه‌ر گروپ و تاقمی تیرۆرستییه‌كاندا له‌ ماوه‌ی شه‌ڕی داعشدا له‌ كه‌ركوك به‌ده‌ست هات، له‌ پێشدا بۆ شه‌هیدان و كه‌سوكاره‌ سه‌ربه‌رزه‌كانیان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ ئینجا بۆ فه‌رمانده‌كانی وه‌ك (شێركۆ فاتیح شوانی) و لیوا (حسێن مه‌نسور) و هاوڕێكانیان، كه‌ به‌ ئازایه‌تی و جوامێری خۆیان، بوونه‌ قه‌ڵغانی پاراستنی سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی كه‌ركوك و هه‌ر له‌و پێناوه‌شدا گه‌یشتنه‌ كاروانی نه‌مران و بوون به‌ ره‌مزی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ و تێكشكاندنی رێكخراوی تیرۆرستی داعش.

مه‌خابن! شه‌وی 29له‌سه‌ر 30ی 1ی 2015 (لیوا شێركۆ فاتیح شوانی) و هه‌روه‌ها رۆژێك دواتریش لیوا (حسێن مه‌نسور) له‌ كاتی به‌رگریكردن له‌ خاكی پیرۆزی كوردستان و پێكهاته‌كانی كه‌ركوك، له‌گه‌ڵ پۆلێك له‌ هاوسه‌نگه‌رانیان له‌ شه‌ڕێكی ده‌سته‌ و یه‌خه‌ی زۆر سه‌ختدا به‌رامبه‌ر به‌ رێكخراوی تیرۆرستی داعش، گه‌یشتنه‌ دوا مه‌نزڵگه‌ و، بۆ هه‌میشه‌ ماڵئاواییان لێمان كرد!

سڵاو.. له‌ شه‌هیدانی رێگه‌ی ئازادیی..!
هه‌ر شه‌كاوه‌ بێت ئاڵای پیرۆزی كوردستان..!

ئاسۆ مامه‌ند
ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی  سه‌ركردایه‌تی گشتی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket