riklam

وەزیری پێشمەرگە: رووبەڕوی ئاستەنگەكانی بەردەم خۆرێكخستنەوەی پێشمەرگە دەبینەوە

ی.ن.ک‌‌ 04:46 PM - 2020-01-28
.

.

وەزیری پێشمەرگە رایدەگەینێت، هەنگاوەكانی پڕۆسەی چاكسازی لەناو هێزەكانی پێشمەرگە خێراتر دەكەین و لەسەر هەمووانە، رووبەڕوی ئاستەنگ و لەمپەڕەكان ببێتەوە.

ئەمڕۆ ٢٨/١/٢٠٢٠شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لەمیانی كۆبوونەوەیەكدا لەگەڵ  فەرماندە و نوێنەرانی هێزەكانی ٧٠ و ٨٠ ی هێزەكانی پێشمەرگە بەڕێوەچوو رایگەیاند: لەو كۆبوونەوەیەدا، كە سەربەست لەزگین بریكاری وەزارەت و فەرماندەی یەكەی ٨٠ و نوێنەری فەرماندەی یەكەی ٧٠ و فەرماندە و بەرپرسانی پلە باڵای وەزارەت ئامادەیبوون، وەزیری پێشمەرگە ئاماژەی بە هەنگاوەكانی پڕۆسەی چاكسازی كردو راشیگەیاند: بڕیاری پڕۆژە یاسای چاكسازی حكومەت و پەسندكراوی پەرلەمانی كوردستان پابەندمان دەكات بەوەی هەمووان بەگیانی لێپرسراویەتیەوە رێگاكان كورتتر بكەینەوەو هەنگاوەكان خێراتر بكەین.

 روونیشیكردەوە، دەرفەتێكی گونجاو بۆ جێبەجێكردنی ئەو پڕۆسەیە هاتۆتە پێشەوەو وێڕای هاوكاری و هەماهەنگی هاوپەیمانان، ئیرادەیەكی بەهێزی سیاسیی لایەنە سیاسیەكان و سەرۆكایەتی هەرێم و سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران هەیە.

هەر لەو كۆبوونەیەدا، بریكاری وەزارەتی پێشمەرگە و فەرماندەی یەكەی ٨٠ و نوێنەرانی فەرماندەیی یەكەی ٧٠  گفتۆگویان لەسەر دواین پڕۆژەی پێشنیاركراوەكان بۆ جێبەجێكردنی یەكخستنەوەی تەواوەتی هێزەكان لەژێر چەتری وەزارەتی پێشمەرگه كرد. هاوكات هەمووان كۆك و هاوڕابوون لەسەر جێبەجێكردنی پڕۆسەكە و لابردنی ئاستەنگ و لەمپەرەكان. پابەندی خۆشیان بۆ بڕیار و راسپاردەكانی وەزارەتی پێشمەرگە دووپاتكردەوە.

لەكۆتایی كۆبوونەوەكەدا، وەزیری پێشمەرگە بەئامادەبووانی راگەیاند: بە ئاستی لێپرسراوێیەتیەوە لە پڕۆسەكە دەڕوانین و ئەركی هەمووانە بە جدی كار لەسەر ئالیەت و میكانیزمی قۆناغەكانی جێبەجێكردنی پڕۆسەكە بكات ، كە دەرئەنجام  دروستكردنی هێزێكی سەربەخۆ و یەكگرتووی لێدەكەوێتەوە.


PUKmedia  راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket