riklam

د.دارا: پێویستمان بە ئاماری دروست و زانیاری وورد هەیە

ی.ن.ک‌‌ 03:18 PM - 2020-01-28
.

.

وەزیری پلاندانانی حكومەتی هەرێم دەڵێت هەنگاوەكانی داهاتوومان رێكخستنەوەی ئامار و داتایی دروستە لەدامەزراوەكانی حكومەت بۆئەوەی بتوانین میكانیزمەكانی جێبەجێ كردنی پرۆژەكان و دانانی پلانی ستراتیژی دابرێژین. ئەم ووتانەی وەزیری پلاندانان لەچوارچێوەی سەردانێكی مەیدانی هات كە ئەمرۆ سێ شەمە 28-1-2020 دەستەی ئاماری هەرێمی كوردستانی بەسەركردەوە"لەو سەردانەیدا بریكار و بەێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەت ئامادەیی بوون" لەكێشەو گرفتەكانی ئەو دەستەی كۆڵیەوە و ستایشی ئەرك و كارەكانی لێكردن.

لەكۆبونەوەیەكیدا لەگەڵ بەرێوەبەری و كارمەندانی دەستەی ئاماری هەرێم وەزیری پلاندانان ڕای گەیاند بۆ حكومەتی هەرێم ئامار و داتایی دروست گرنگە بەتایبەت ئیستا هەواڵەكان چركراونەتەوە بۆ ئەنجامدانی سەرژمێری گشتی لەعێراق و هەرێمی كوردستان ئێمەش وەك وەزارەت گرنگی زۆر بەو دەستەیە دەدەین هاوكات رۆڵ و گرنگی ئەو داتا و زانیاری وئامارانەش گرنگن كە لەو دەستەیە بڵاودەكرێنەوە بەتایبەت لەبوژاندنەوەی ژێرخانی ئابوری هەرێم و گەشەپێدانی سێكتەرەكانی پیشەسازی و كشتوكاڵ و وەبەرهێنان.

لەبەشێكی تری كۆبونەوەكە وەزیری پلاندانان داوای كرد هەوڵی جدیی بدرێت بۆ پتەوكردنی پەیوەندیەكانی نێوان بەرێوەبەرایەتیەكانی ئاماری دامەزراوەكانی حكومەت و دەستەی ئامار بۆئەوەی بتوانرێت كەم و كوری و ئاستەنگەكانی چارەسەربكەین بەتایبەت لەدیاری كردنی رێژەی هەژاری و بێكاری و ژمارەی ئەو ئاوارە وپەرنابەرانی روویان لەهەرێم كردوە.

لەكۆتایش بەشەجیاجیاكانی دەستەی ئاماری بەسەركردەوە لەنزیكەوەی گوێبیستی داواكاری فەرمانبەرانی ئەو دەستەیەبوو.


PUKmedia   راگەیاندنی وەزارەتی پلاندانان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket