riklam

هۆشداری دەدرێتە بریكارەكانی غاز

ئابوری 12:04 PM - 2020-01-28
.

.

سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی دڵنیایی دەدات لەهەبوونی بڕی پێویستی غاز و راشیدەگەیەنێت، هەر بریكارێكی فرۆشتنی غاز هەوڵی بەرزكردنەوەی نرخ و كەمكردنەوەی غاز لەبازاڕدا بدات سزادەدرێت.

لەشكر حەمید سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی ئەمڕۆ سێ شەممە 28-1-2020 بە PUKmedia ی راگەیاند: بڕی پێویست غاز بۆ شاری سلێمانی دابینكراوە و هەر كارگەو بریكارێكی فرۆشتنی غاز هەوڵی بەرزكردنەوەی نرخ و كەمكردنەوەی غاز لەبازاڕدا بدات یان پابەندنەبێت بە نرخی رەسمی غازەوە كە 7 هەزارو 500 دینارە ئەوا لەلایەن ئاسایشی ئابوری و قائیمقامیەتی سلێمانییەوە سزادەدرێت.

وتیشی: بەیانی ئەمڕۆ لەسەر زانیاری بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی بڕیار لەسەر داخستنی كارگەیەكی فرۆشتنی غاز درا كە غازی بەگران بە هاووڵاتیان فرۆشتووە و هەر ئەمڕۆش بڕیارەكە جێبەجێ كراوە.

PUKmedia ژینەر محەمەد

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket