riklam

دیداری مەولانا و سروتی خانەقای مەولەوی سازدەکرێت

ئەدەب وهونەر 05:56 PM - 2020-01-27
.

.

دیداری مەولانا جەلالەدینی بەڵخی بۆ مامۆستا لهۆن قادر لەگەڵ گروپی تایبەت بە سروتی خانەقای مەولەوی لە هەڵەبجە ساز دەکرێت و لە دیدارەکەدا سەرجەم تێڕوانینە بەرزەکانی مەولانا لەباری عەشق و مۆسیقا و دین و ئەدەب دەخرێنە روو.

لەبارەی دیدارەکەوە مامۆستا لهۆن قادر بۆ PUKmedia وتی: مەولانا خاوەنی جیهانبینی و دیدێکی پەروەردەی ئەوتۆیە کەلەم سەردەمی توڕەیی و بێ ئومێدی ئینسان و توندوتیژییەدا ئەفکارەکانی و کەسایەتی هەموو سنورەکانی تێپەڕاندوەو رۆژ بەرۆژ زەڕوریەتی تێگەیشتن لە مەولانا لەناو کۆمەڵدا دەردەکەوێت، لە ئەمریکا و ئەوروپا بەکەسایەتی دەرەجە یەک دەناسرێت و رێکخراوی جیهانی یونسکۆ ساڵی ٢٠١٢ ی بە ساڵی مەولانا ناساند و گەورەترین یادیان کردەوە.

وتیشی: مەولانا فۆرمێکی گەورەی عیشقی ئاینی نیشانی ئێمە دەدات جیاواز لەو فۆرمە توندڕەوە ئایینیەی لەهەموو دنیا و لای ئێمەيش هەیە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئێمەی کورد دەتوانین شانازی بە شیعری کلاسیکەوە بکەین کە شاعیرانی وەک مەحوی و مەولەوی و بێسارانی و خانی و مەلای جزیری و .....هتد، لەسەر فۆرمی عیرفانی عیشقی مەولانا نوسیویانە و مەولانا دامەزرێنەری ئەو جۆرە ئەدەبیاتەیەو هێز دەداتە ئەدەبیات.

81440262_2740730605992877_5693598948988551168_o.jpg

مامۆستا لهۆن لەبارەی بەشداریکردنی گروپی تایبەت بە سروتی خانەقای مەولەوی لەم دیدارەدا وتی: مەولانا سەرجەم مەجلیسە زیکرییەکانی بە مۆسیقاوە بوەو وتەیەکی بەناوبانگی هەیە کە دەڵێت، (کاتێک گوێم لە مۆسیقا دەبێت، وەک دەنگی کردنەوەی دەرگاکانی بەهەشتە)، بۆیە جیاواز لە بیرکردنەوەی دینبینی گشتی مەولانا مۆسیقا بەبەشێک لە عیبادەت دەبینێت و دامەزرێنەری نەزەڕیەی سەمایە.

هاوکات موزیکژەن نەژاد بەرزنجی بەشدار لە گروپی تایبەت بە سروتی خانەقای مەولەوی بۆ PUKmedia وتی: مەولانا شانبەشانی شیعر و دین گرنگییەکی زۆری بە موزیک داوەو بۆ مەراسیمی تایبەتی سۆفیگەرییانە کۆمەڵێک موزیکی بەکارهێناوە کەلەسەرەتادا ئامێری نەی بەشداری پێ کراوە، دواتر عود و ئامێرەکانی تری موزیک، کە موزیکەکان رۆحین و ژمارەیەکی بەرچاو خەڵک سەرسامی ئەو جۆرە موزیکەن.

وتیشی: ئێمە لەگەڵ مامۆستا خەلیل عەبدوڵا ساڵانێکە خەریکی ئەم موزیکەین و ئامانجمانە کە زیاتر لە کوردستان بناسرێت و بڵاو ببێتەوە.

دیدارەکە رۆژی ٢٩-١-٢٠٢٠ سەعات ٣ی پاشنیوەڕۆ لە هۆڵی دکتۆر مستەفا زەڵمی لە هەڵەبجە بەڕێوەدەچێت.

٥.jpg

ژیانی مەولانا جەلالەدینی بەڵخی:

جەلالەدینی کوڕی بەهائەدینی حوسێن کوڕی ئەحمەد خەتیبە  و دوای سەدەیەک لە وەفاتی نازناوی مەولانای پێدەدرێت

لە رۆژی ۳٠-۹-۱۲٠۷ زاینی لە بەڵخ کە دێیەکە لە ئەفغانستان هاتۆتە دونیاوە، لەساڵی ٦۷۲ی زاینی لە (قۆنییە) کۆچی دوایی کردووە.

بەرهەمەکانی مەولانا:

بەرهەمەکانی مەولانا لە دووبەش پێک هاتووە بەشێکیان شیعر وە بەشێکیان پەخشان.

شیعرەکانیشی پێک هاتوون لە :

۱/غەزەلیات،کە کۆی غەزەلەکانی ۱٠٠ غەزەلە، وە
دیوانەکەی مەولانا ۵٠٠٠٠٠ پەنجا هەزار بەیتە شیعرە

۲/مەسنەوی،کە لە ٦ دەفتەر پێک هاتووە،کە کۆی هەموو بەیتەکانی مەسنەوی (۲٦٦۱۸) بەیتە.

۳/چوارینەکان،کە لە ۱٦۵۹ چوارینە یان ۳۳۱۸ بەیت لە خۆ دەگرێت.

بەشێکی تری بەرهەمەکانی مەولانا بریتین لەبەخشانەکانی وە نوسراوەکانی وە کۆڕ و دانیشتنەکانی.


PUKmedia هاژە باست

83717137_3442338399171528_8568364295576879104_o.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket