riklam

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی راگه‌یاندن و چاپ و بڵاوكردنەوەی سلێمانی ئاماری چالاكییەكانی دەخاتەڕوو

ئەدەب وهونەر 11:04 AM - 2020-01-27
.

.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی راگه‌یاندن و چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی سلێمانی، ئاماری كارو چالاكییەكانی ساڵی 2019ی خستەڕوو و بەپێی ئامارەكەش، هەڵسەنگاندنیان بۆ 33 كتێب كردووە و هەزاران كتێبیشیان بەخشیوە.

ئەمڕۆ دوو شەممە 27-1-2020، ئەریوان سیوەیلی بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی راگەیاندن و چاپ و بڵاوكردنەوەی سلێمانی، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئاماری كارو چالاكییەكانی ساڵی 2019ی خستەڕوو رایگەیاند: لەماوەی ئەو ساڵەدا داهاتیان 213 ملیۆن و 443 هەزار دینار بووە بە فرۆشتنی كتێب و نوێكردنەوەی مۆڵەتی كەناڵەكان.

وتیشی: بەڕێوەبەرایەتییەكەیان بەشداری سێ پێشانگای نێودەوڵەتی كتێبی كردووە هەشت هەزار كتێبی بەخشیوەتە خوێندنگە و كەسایەتییەكان و دەرخستە و هەڵسەنگاندنیان بۆ 33 كتێب كردووە و  دۆسییەی سەرجەم فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتییەكە بە ئەلكترۆنی كراوە.

PUKmedia جەعفەر جەلالی

زانیاری زیاتر لەم لینكەدایە...

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket